حیزبی شیوعی: لەگەڵ كۆمەڵی دادگەری سەبارەت بە پڕۆژەی هاوبەش لە گفتوگۆداین
- کوردستان
- 27 ئایار
ئاڤا نیوز
لە ڕۆژانی ڕابردوو، شاندێكی كۆمەڵی دادگەری سەردانی بارەگای حیزبی شیوعییان لە شاری سۆران كرد، بەرپرسی مەڵبەندی حیزبی شیوعی كوردستانیش دەڵێ، "لەگەڵ شاندەكەی كۆمەڵی دادگەری باسمان لە پڕۆژەیەكی هاوبەش كردووە و لە دەرگای هەموو لایەنەکانمان داوە بۆ دروستکردنی لیستێکی کوردستانی".
وێنە گەورەكە: بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كە وا بڕیار 11ی11ی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت، گفتوگۆ لەنێوان لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بەتایبەت ئۆپۆزسیۆنەكان دەستی پێكردووە و هەرچەندە خواست بۆ لیستی هاوبەش و هاوپەیمانی هەیە، بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ هاوپەیمانییەك بە فەرمی ڕانەگەیێنراوە.
لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم بابان، لێپرسراوی مەڵبەندی سۆرانی حزبی شیوعی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لەدوای كۆنگرەی حەفتی حیزبی شیوعی كوردستان، پەیڕەوی سیاسەتی ئۆپۆزسیۆنمان كرد، ئۆپۆزسیۆنەكە بە ناوی ئۆپۆزسیۆنی چەپی دیموكراسییە و پڕۆژەیە.
- هاتنی شاندی كۆمەڵی دادگەری بۆ بارەگای حیزبی شیوعی خۆی لە چوارچێوەی ئەو پڕۆژەیە دەبینێتەوە، ئێمە ڤیتۆمان لەسەر هیچ لایەنێكی سیاسیی نییە، لەكاتێكدا كە ئەوان حیزبێكی ئیسلامی و ئێمە حیزبێكی چەپین، ئێمە پڕۆژەیەكمان لەپێشە ڕەنگە بتوانین لەچوارچێوەی ئەو پڕۆژەیە، پەیوەندیی هاوبەش لەگەڵ هەموو لایەنەكانی هەرێمی كوردستان دروست بكەین، هەر لەچوارچێوەی ئۆپۆزسیۆنبوونمان دەتوانین لەگەڵ ئەو لایەنانەی كە هەڵگری كۆمەڵێك ڕەهەندی نیشتمانین لە پەیوەندیدابین و ڕێككەوتن بكەین.
- بە گشتی ئەو پڕۆژەیە دەرگاكان لەبەردەم حیزبی شیوعی كوردستان دەكاتەوە كە چۆن بتوانین نەرمی بنوێنین لە سیاسەتكردن و خاڵی هاوبەش لەگەڵ تەواوی لایەنە سیاسییەكان دروست بكەین بەبێ ڕەچاوكردنی بیر و بۆچوون.
- برادەرانی كۆمەڵی دادگەری كە سەردانیان كردین ئێمە گفتوگۆمان لەسەر كۆمەڵێك بابەت كرد، بابەتێك لە بابەتەكان ئەوەیە كە چۆن بتوانین پڕۆژەیەكی هاوبەش پێشكەش بكەین، ئەویش كە خۆی لە پرسی یەكسانیی كۆمەڵایەتیی و چەند پرسێكی دیكەی تایبەت بە ژیان و گوزەرانی خەڵك دەبینێتەوە.
- گفتوگۆمان لەسەر چەند پرسێكی نیشتمانی و نەتەوەیی و كوردستانی كرد، ئەمەش بابەتێكە كە ئێمە بە جددی كاری لەسەر دەكەین.
- لەگەڵ كۆمەڵی دادگەری ڕەنگە دانیشتنمان هەبێت لە ئاستی باڵا، بۆ نموونە ئێمە لە دەرگای هەموو لایەنەكانمان داوە بۆ دروستكردنی لیستێكی كوردستانی بۆ ئەوەی بەیەكەوە بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق بكەین.
- ڤیتۆمان لەسەر هیچ لایەنێكی سیاسی نییە هەر لایەنێك كە هەڵگری خەسڵەتی نەتەوەیی و نیشتمانی بێت، ئێمە ئامادەین هاوپەیمانێتی لەگەڵ بكەین، تەنیا ئەو لایەنانە نەبن كە پۆپۆلیستیانە مامەڵە لەگەڵ توڕەبوونی خەڵك دەكەن، هەروەها ئەوانەی كە توندڕەوی فكرین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک: پارە بەختەوەری ناهێنێت






