ئاڤا نیوز
گەنجێکی نابینا لە کەرکووک لەخشتە دەبرێ و بەناوی هاوسەرگیرییەوە زیاتر لە چوار ملیۆن دیناری لێیوەردەگرن.
وێنە گەورەکە: محەممەد سەردار، گەنجێکی نابینایە و دانیشتووی گوندی یەنگیجەیە لە داقووقی سەر بە پارێزگای کەرکووک، گەنجەکە حەزی دەچێتە ژنهێنان و داوا لە ماڵەوە و دۆست و هاوڕێکانی دەکات ژنێکی باشی بۆ بدۆزنەوە تاوەکو هاوسەرگیری لەگەڵ بکات.
چیرۆکەکە بەم شێوەیەیە:
پیاوێک بە ناوی سەمەد بەوە ناوبانگی دەرکردووە کە دەڵاڵی ژنە و بەحەڵاڵی ژن بۆ ئەو کەسانە دەدۆزێتەوە کە دەچنە لای، دوای ئەوەی دۆست و نزیکانی گەنجە نابیناکە لەبارەیەوە دەزانن، لەگەڵ محەممەد سەردانی دەڵاڵەکە دەکەن و داوای لێدەکەن ژنێکی باشی بۆ بدۆزێتەوە و ئەویش هەر لەوێ پێیان دەڵێت، "پیاوێک لە مووسڵ هەیە دەیەوێت کچەکەی بەشوو بداتە کەسێکی باش و دیندار".
محەممەد یەکسەر دەست بە ئامادەکارییەکانی دەکات و ژوورێکی نووستن بە تەواوی کەلوپەلی ناوییەوە ئامادە دەکات و ڕۆژێک سەمەد پەیوەندی پێوە دەکات و داوای لێدەکات 600 هەزار دیناری پێبدات تاوەکو بۆ کچەی بنێرێت و پێداویستی و جلوبەرگەکانی پێ بکڕێت.
سەمەد هەر بەوە ناوەستێ و چەند جارێکی دیکە تەلەفۆن بۆ محەممەد دەکاتەوە و بێ ئەوەی زاوا بووکەکەی بینیبێت بە بیانووی جۆراوجۆر زیاتر لە چوار ملیۆن و نیو دینار خەرجی پێدەکات، لە کاتێکدا محەممەد تەنیا لەسەر 125 هەزار دیناری مووچەی مانگانەکەی دەژیێت.
ڕێککەوتنەکە بەو شێوەیەیە: محەممەد و سەمەد ڕێکدەکەون پێنجشەممەیەک بچنە مووسڵ تاوەکو لەنزیکەوە خانەوادەکە ببینن و کاری مارەبڕینەکەش ئەنجام بدەن، بەڵام لەناکاو سەمەد تەلەفۆنێکی دیکە بۆ گەنجە نابیناکە دەکات و پێیدەڵێت، باوکی کچەکە وتوویەتی ئەمڕۆ مەیەن و سەردانەکەتان بخەنە یەکشەممە، گەنجەکەش چاوەڕێ دەکات و ڕۆژی یەکشەممە دەچنە مووسڵ لەوێ کە دەگەنە لای ماڵی کچەکە کەس دەرگایان بەڕوودا ناکاتەوە و دراوسێیەکی ماڵەکە پێیان دەڵێت: دەمێکە ماڵیان بار کردووە و ناشزانین چوون بۆ کوێ.
سەمەد کە بە دەڵاڵی ژن ناوبانگی دەرکردبوو، دەرکەوت فێڵبازە و بەناوی دۆزینەوەی ژن بۆ خەڵک 17 کەسی دیکەی ئەو ناوچەیەی هەڵخەڵەتاندووە و هەر لە گوندی یەنگیجە بە درۆ خۆی کردووە بە مەلا و پیرەمێردێکی تەمەن 85 ساڵانی بەو شێوازە لەخشتە بردووە، لەویش سێ ملیۆن دیناری وەرگرتووە. ئێستا سەمەد لە هەرێمی کوردستان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا





