
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی - وێنە: تایبەت بە ئاڤا
ئاڤا نیوز
بە گوتەی ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی، گفتوگۆی نێوان شاندەکانی دانووستانکار بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لە قۆناغی کۆتاییدایە، ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەڵێت 'دەزانم لەم ماوەیە کۆدەبنەوە'.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 27-5-2025، مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کۆبووەوە، یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەش گفتوگۆکردن بوو لەسەر دەرئەنجامی گفتوگۆی نێوان شاندی دانووستانکار بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، هەروەها دیاریکردنی کاتی کۆبوونەوەی داهاتووی شاندی دانووستانکار.
لێدوانی سەرەکی: سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: کۆبوونەوەی شاندەکانی دانووستانکار بەردەوام دەبن و ئێستا لە قۆناغی کۆتاییدایە، دەزانم لەم ماوەیە هەردوو شاندەکە جارێکی دیکە کۆدەبنەوە.
- لە کۆبوونەوەی ڕابردوو یەکێتی لیستێکی داواکاری بە پارتی داوە، ئێستا دەبێت پارتی کاردانەوە و وەڵامدانەوەی بۆ ئێمە هەبێت، تا بزانین چ شتێکی لە داواکارییەکان قبووڵە و چی قبووڵ نییە، واتە کۆبوونەوەی داهاتوو لەسەر بنەمای ئەم بابەتە دەکرێت.
سەعدی ئەحمەد پیرە باس لەوەش دەکات، کە یەکێتی و پارتی دوو مانگیان بۆ ڕێکخستنی دیدی هاوبەش بەڕێکردووە، دیدی هاوبەش بۆ شەراکەتە نەک یەکێک ببێت بە حاکم و ئەویتر هیچ نەبێت، بۆیە ئێستا گفتوگۆکان لەسەر پۆستە سەرەکییەکانن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا






