وەزارەتی گواستنەوەی عێراق وردەکاریی پڕۆژەی هێڵی ئاسنی شەلەمچە – بەسرە ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 28 ئایار

دیمەنی کارکردن لە هێلی ئاسنی. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق وردەکاریی پڕۆژەی هێڵی ئاسنی شەلەمچە – بەسرە ئاشکرا دەکات و دەڵێت" ئەم پڕۆژەیە ئاسانکاری بۆ تێپەڕبوونی ملیۆنان حەجخواز و هاووڵاتیی لەنێوان عێراق و ئێران دەکات".
چیرۆکی سەرەکی: پڕۆژەی هێڵی ئاسنی شەلەمچە – بەسرە لەلایەن کۆمپانیایەکی ئیسپانییەوە جێبەجێ دەکرێت و درێژی هێڵەکە نزیکەی 30 کیلۆمەترە، نێوان شاری بەسرە لە باشووری عێراق و شاری شەلەمچەی سنووری ئێران دەبڕێت و هەردوو وڵات بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
لێدوانی فەرمی: مەیثەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕایگەیاند: کارکردن لە پڕۆژەی هێڵی ئاسنی شەلەمچە – بەسرە بەردەوامە ، ئێستا تیمەکان خەریکی لابردنی زێدەڕۆیی و پاککردنەوەی ڕێگاکەن لە مین و پاشماوەی جەنگی نێوان عێراق و ئێران.
زانیاریی زیاتر: سافی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم پڕۆژەیە گرنگییەکی گەورەی ئابووری دەبێت و ساڵانە ئاسانکاری بۆ تێپەڕبوونی زیاتر لە پێنج ملیۆن حەجخواز و هاووڵاتیی لەنێوان عێراق و ئێران دەکات".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد




