
تیمی هەژماری من لە سلێمانی
ئاڤا نیوز
پڕۆژەی هەژماری من بۆ خێراترکردنی پرۆسەی پڕکردنەوەی فۆرم بۆ مووچەخۆرانی سنووری سلێمانی، سێ تیمی دیکە لە پارێزگای سلێمانی بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردە و زانکۆی پۆلیتەکنیک زیاد دەکات.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان مووچەخۆرانی ئاگادارکردەوە، ئەگەر تاوەکو 1-6-2025، دەست بە مامەڵەی خۆتۆمارکردن لە هەژماری من نەکەن، ئەوا مووچەیان ڕادەگیرێت تا مامەڵەکانیان تەواو دەکەن؛ ئێستا ڕۆژانە هەزاران خانەنشین ڕوو لە بانکەکان دەکەن، چونکە زۆرترین مووچەخۆر لەو سنوورە خۆیان لە هەژماری من تۆمار نەکردووە.
لێدوانی فەرمی: تیمی هەژماری من بە ئاڤای گوت، "ئێستا مووچەخۆرانی سلێمانی دەتوانن لە 14 شوێن فۆڕم پڕکەنەوە. بۆ فەرمانبەری حکومی، تەنها دوو بەڕێوبەرایەتیی گشتی و شوێنی پۆلیتەکنیکمان هەیە، بۆ خانەنشینان، بانکەکانی تویمەلیک، تانجەرۆ، مەڵکەندیمان هەیە بە 5 لقەکەیەوە، لە پاڵ ئەوانەشدا، سێ تیم زیادکراون کە دووانیان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردە و یەکێکیان بۆ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی."
لەلایەکی دیکەوە: پێشووتر شۆخان عومەر، بەرێوبەری بانکی مەڵکەندی لە سلێمانی بە ئاڤای ڕاگەیاندبوو، 31-5-2025، دوایین وادە نابێت بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی هەژماری من بۆ مووچەخۆرانی سنووری سلێمانی، هۆشدارییەکەی وەزارەتی دارایی مووچەخۆرانی ئەو سنوورە ناگرێتەوە و تەنیا هەولێر و دهۆک دەگرێتەوە، چونکە لە سلێمانی تاوەکو ئێستا نزیکەی 200 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 11 خولەک لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ناوەندێکی گرنگی ئێران بەئامانج دەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- جیهان
- 11 خولەک لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ناوەندێکی گرنگی ئێران بەئامانج دەگرێت