ئیسرائیل پێشنیازەکەی نێردەی ترەمپ بۆ ئاگربەستی غەززە ڕەتدەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 29 ئایار

سەربازانی سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززەی فەلەستین
ئاڤا نیوز
میدیا ئیسرائیلییەکان بڵاویانکردەوە، پێشنیازەکەی ستیف ویتکۆف، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاگربەستێکی 60 ڕۆژە و چەند پێشنیازێکی دیکە لەخۆدەگرێت، بەڵام ئیسرائیل پێشینازەکەی ڕەتکردووەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی پێنجشەممە، کەناڵ 12ـی ئیسرائیل لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، پێشنیازی ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆ ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە بریتییە: لە ئازادکردنی نۆ بارمتە و ڕادەستکردنەوەی 18 تەرم بە دووجار لەلایەن حەماسەوە.
ڕێککەوتنەکە بەمشێوەیە: لە پێشنیازەکەدا هاتووە، دوای ئازادکردنی بارمتەکان، بۆ ماوەی 60 ڕۆژ ئاگربەست ڕادەگەیێنرێت و ئەمەش وەک ئاسانکارییەک بۆ دەستپێکردنی دانوستاندنی تایبەت بۆ کۆتاییهێنانی شەڕی غەززە بەشێوەیەکی هەمیشەیی، هاوکات کشانەوەی ئیسرائیل لە ناوچەکانی کەرتی غەززە و دابەشکردنی هاوکارییە مرۆییەکان لەڕێگەی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە نەک لەڕێگەی کۆمپانیا ئەمریکییەکانەوە.
زانیاریی زیاتر: بزووتنەوەی حەماس پێشنیازی ویتکۆفی پەسەند کردووە، بەڵام ئیسرائیل ڕایگەیاند، بەهەموو شێوەیەک ئەو پێشنیازە ڕەتدەکاتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی دەستیپێکرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: ئاگربەست پێشێلکرایەوە و زیندانی ئەقتان بەسەختی بۆردوومان دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی دەستیپێکرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: ئاگربەست پێشێلکرایەوە و زیندانی ئەقتان بەسەختی بۆردوومان دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد





