
هیزە ئەمنییەکانی سووریا لەکاتی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی مانگی ئادار. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
ئەنجوومهنی یه‌كێتیی ئه‌وروپا دوای لێكۆڵینه‌وه‌كانی له ڕووداوه‌كانی مانگی ئادار لە كه‌ناراوه‌كانی ڕۆژئاوای سووریا، بڕیاری سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر دوو كه‌س و ژماره‌یه‌ك قه‌واره‌ی سیاسیی سووریا دا.
چیڕۆکی سەرەکی: لە 6ـی ئاداری 2025، لە پارێزگاکانی لازقییە و تەرتوس شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی حکومەتی نوێ سووریا و لایەنگرانی ڕژێمی پێشووی ئەسەد ڕوویدا، بەگوێرەی ئامارەکانی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، بەهۆی ڕووداوەکان نزیکەی دوو هەزار کەس کوژران، ئەم پێشهاتە نوێیەی یەکێتیی ئەوروپاش لە کاتێکدایە، سووریا لەگەڵ وڵاتانی جیهان تاوتوێێ هەڵگرتنی سزاکانی سەر وڵاتەکە دەکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتیی ئه‌وروپا سزای به‌سه‌ر دوو كه‌س و سێ قه‌واره‌ی سووریادا سه‌پاند، كه ده‌ستیان له ڕووداوه‌كانی كه‌ناراوه‌كانی ڕۆژئاوای سووریا هه‌بووه له ئاداری ئه‌مساڵدا، به وردی چاودێریی پێشهاته مه‌یدانییه‌كانی سووریا ده‌كه‌ن و ئاماده‌ن بۆ سزادان و گرتنه‌به‌ری هه‌ر ڕێكارێك به‌رانبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ پێشێل ده‌كه‌ن و ده‌بنه مایه‌ی تێكدانی سه‌قامگیریی سووریا.
زانیاریی زیاتر: سزا نوێیەکان فەرماندەی فیرقەی سوڵتان موراد و سلێمان شا و حەمزەی گرتەوە، بەهۆی بوونی ڕۆڵی ڕاستەوخۆ لە سەرکردایەتیکردنی هێرشەکانی مانگی ئادار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا






