
لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان و نووسراوەکەی تەیف سامی و دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیێنێ، ئەگەر بەغدا تا پێش جەژنی قوربان شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان ڕەوانە نەکات، هەڵوێستی جدیان دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی 28ـی 5ـی 2025، تەیف سامى، لەڕێگەی نووسراوێکەوە حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئاگادارکردووەتەوە کە چیدیکە بەغدا ناتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بنێرێت، ئەمەش بە پاساوی ئەوەی هەرێمی کوردستان بڕی پشکی خۆی لە یاسای بودجە تێپەڕاندووە.
بڵاوکراوەی فەرمی: پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاویکردەوە، "ڕای گشتی عێراق و هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە حکومەتی فیدراڵی بەردەوامە لە پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و دوا پێشلکاریشی نووسراوەکەی ڕۆژی چوارشەممەی وەزارەتی داراییە کە دژی دەستوور و بنەماکانی ڕێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتە و، بە سیاسیکردنی قوتی خەڵکە".
لە ڕاگەیێنراوەکەی پارتیدا هاتووە، "ئەم بابەتە لە کۆبوونەوەی داهاتووی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی لە 2ـی 6ـی 2025، دەخەینە بەرباس و بڕیاروەرگرتن و ئەگەر تا پێش جەژنی پیرۆزی قوربان ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان ڕەوانە نەکرێت هەڵوێستی جدیمان دەبێت و ڕایدەگەیێنێن.
لەلایەکی دیکە: فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەو نووسراوەی كە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق كردوویەتی كە ئاماژەی بە چەند خشتەیەكی ساڵەكانی 2023 و 2024 و 2025 كردووە، لە ڕووی یاسای داراییەوە هەڵەیەكی زۆر گەورەیە، وەزارەتی دارایی عێراق بە هەڵە لە بودجەی سێ ساڵی تێگەیشتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لەسەر نوسراوەکەی تەیف سامی، فراکسیۆنە کوردستانییەکان یاداشتێکی ناڕەزایی ئاراستەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەن، تیایدا جەخت دەکەنەوە کە نابێت بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە پرسی سیاسییەوە گرێ بدرێت، بۆ چارەسەری ئەم پرسەش هەموو ڕێکارێک دەگرنەبەر تەنانەت تا دەگاتە کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فیچەر
- 55 خولەک لەمەوپێش
مەزارگەی ژمێرکارەکەی ئیمامی عەلی لە گەڕەکێکی دێرینی بەغدا
- فیچەر
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنترین و دێرینترین گەڕەکی کەرکووک: لە ساڵی 1750 بونیاد نراوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بووکی دەریایی زەبەلاح و جۆری نوێ لە ئەرجەنتین دۆزرایەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر دوو کرێکاری بیانی لەناو تانکیی سووتەمەنیدا خنکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا دوو فڕۆکەخانەی پۆڵەندا داخران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعدی پیرە: یەکێتی و پارتی لەسەر ئاستی باڵا کۆبوونەتەوە





