
دیمەنێکی دەرەوەی کۆشکی سپیی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
ئەمریکا پێشنیازی نوێی بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست بۆ ئیسرائیل و حەماس ناردووە، کۆشکی سپیش دەڵێت، وەڵامی ئیسرائیل ئەرێنی بووە و چاوەڕێی وەڵامی حەماس دەکەین.
وێنە گەورەکە: بە نێوەندگیریی ئەمریکا، ئیسرائیل و حەماس گەیشتوونەتە قۆناغێکی نوێ بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست.
لێدوانی فەرمی: کارۆلین لیڤێت، وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، هیوادارین بگەینە ڕێککەوتنی ئاگربەست تاوەکو هەموو بارمتەکان بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان.
- گفتوگۆکان لەسەر پێشنیازی نوێی ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئاگربەست بەردەوامە.
- پێشنیازی نوێی ستیڤ ویتکۆف لەلایەن ئیسرائیلەوە قبووڵکراوە و نێردراویشە بۆ حەماس و چاوەڕێی وەڵامی حەماس دەکەین.
لەلایەکی دیکەوە: میدیاکانی ئیسرائیل ئاشکرایانکردووە، حکومەتی ئیسرائیل بە پێشنیازی نوێی ستیڤ ویتکۆف ڕازی بوون.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاندووە، پێشنیازی نوێی ستیڤ ویتکۆفیان بەدەستگەیشتووە و خوێندنەوەی بۆ دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرپرسێکی ئیسرائیل ئەوەی بۆ میدیاکانی ئیسرائیل ئاشکرا کردووە، وردەکاری پێشنیازی نوێی ستیڤ ویتکۆف بریتییە لە ئازادکردنی 10 بارمتەی زیندوو و 18 بارمتەی مردوو لە دوو قۆناغدا لە بەرامبەر ئاگربەستی 60 ڕۆژە لە کەرتی غەززە.
باسی لەوەشکردووە، پێشنیازەکە هیچ داوایەکی بۆ ئیسرائیل تیا نییە کە بەتەواوی کۆتایی بە جەنگ بهێنێت و هێزەکانی لە کەرتی غەززە بکشێنێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 16 خولەک لەمەوپێش
ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق 11.5%ـی بودجەی مووچەی فەرمانبەران دەبەن
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک دوای 45 ڕۆژ لەژێر بەفری چیای ماکۆک دەرهێندرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
16 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک دوای 45 ڕۆژ لەژێر بەفری چیای ماکۆک دەرهێندرا
- عێراق
- 57 خولەک لەمەوپێش
عێراق زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلاری پارەی دزراو لە لوبنان دەگەڕێنێتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران کۆبوونەوەی سێقۆڵی لەگەڵ ترەمپ بەدوور دەزانێت






