
یەکێک لە کێڵگەکانی بەرهەمێنانی نەوت لە سووریا
ئاڤا نیوز
بە ئامانجی وەبەرهێنان لە کەرتی وزە و بەرهەمهێنانی کارەبا، حکومەتی سووریا چەندین یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی جیهانی بەبڕی حەوت ملیار دۆلار واژۆکرد.
چیرۆکی سەرەکی: بەئامادەبوونی ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا، وەزارەتی وزەی سووریا ڕۆژی پێنجشەممە 29-5-2025 لەدیمەشقی پایتەخت، چوار یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ گرووپی UCC، ئورباکۆن، پاوەر ئینتەرناشناڵ و جەنگیز ئینێرجی واژۆکرد.
لێدوانی فەرمی: محەممەد بەشیر، وەزیری وزەی سووریا ڕایگەیاند: ڕێککەوتنەکە بریتییە لە پەرەپێدانی چوار وێستگەی کارەبای غازی لە ناوچەکانی دێرەزۆر، مەهەردە و زەیزون لە لادێکانی حەما، و تریفاوی لە لادێکانی حومس، بۆ بەرهەمهێنانی نزیکەیی چوار هەزار مێگاوات.
- هاوکات دامەزراندنی وێستگەیەکی کارەبای وزەی خۆر بە توانای هەزار مێگاوات لە دۆڵی وادی ڕەبیعە لە باشووری سووریا.
لەلایەکی دیکەوە: ڕامز خەیات، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئورباکۆن قابیزەی قەتەری ڕایگەیاند: پڕۆژەکە زیاتر لە 50 هەزار هەلی کاری ڕاستەوخۆ و 250 هەزار هەلی کاری ناڕاستەوخۆ بۆ خەڵکی سووریا دەڕەخسێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 18 خولەک لەمەوپێش
ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
- بزنس
- 44 خولەک لەمەوپێش
سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق 11.5%ـی بودجەی مووچەی فەرمانبەران دەبەن
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک دوای 45 ڕۆژ لەژێر بەفری چیای ماکۆک دەرهێندرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
18 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک دوای 45 ڕۆژ لەژێر بەفری چیای ماکۆک دەرهێندرا
- عێراق
- 59 خولەک لەمەوپێش
عێراق زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلاری پارەی دزراو لە لوبنان دەگەڕێنێتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران کۆبوونەوەی سێقۆڵی لەگەڵ ترەمپ بەدوور دەزانێت





