بێ کارەبایی دانیشتووانی کوفە دەڕژێنێتە سەر شەقام و بە تووندوتیژی وەڵام دەدرێنەوە
- هەواڵ
- 30 ئایار

دیمەنی خۆپێشاندان و توندووتیژی لە کوفە
ئاڤا نیوز
خەڵکی ناوچەی بەراکییە لە قەزای کوفە دژی نەبوونی کارەبا و خزمەتگوزاریی هاتە سەر شەقام و دەستیان بە خۆپیشاندان کرد، هێزە ئەمنییەکان لەبری بەدەمەوەچوونیان تووندوتیژییان بەکارهێنا و پێکدادان ڕووی دا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: خۆپیشاندەران بە سووتانی تایەی ئۆتۆمبێل ڕێگاکانیان داخست و هاتووچۆیان لە ڕێگەکان پەکخست، دواتر هێزە ئەمنییەکان هەوڵی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرانی دا و لە ئەنجامدا شەڕ و پێکدادان ڕوویدا، هاوکات بەشێک لە خۆپیشاندەران دەستگیرکران.
زانیاریی زیاتر: ماوەی چەند مانگێکە دانیشتووانی ناوچەی بەراکییە داوای باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی کارەبا و ئاو و پاکوخاوێنی دەکەن، بەڵام سەرەڕای بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکانیان لە لایەن بەرپرسانەوە تاوەکو ئێستا داواکارەکانیان جێبەجێ نەکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی چەکداریدا ژمارەیەک پۆلیسی پاکستان کوژران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانێکی دیکەی زیندانییانی داعش دەگوزارێنەوە عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
8 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی چەکداریدا ژمارەیەک پۆلیسی پاکستان کوژران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانێکی دیکەی زیندانییانی داعش دەگوزارێنەوە عێراق
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مەراسیمێکی گەورە بۆ شەهیدانی یەکی شووبات بەڕێوەدەچێت






