
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وێنەیەکی نەخشەی چینی بەدەستەوەیە
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، چین "بە تەواوی پێشێلی" ڕێککەوتنی بازرگانی لەگەڵ واشنتن کردووە سەبارەت بە پێناسی گومرگی.
وێنەگەورەکە: دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، بڕیاری سەپاندنی پێناسی گومرگی بەسەر چین و بەشێک لە ولاتانی جیهاندا جێبەجێکرد، چینیش بڕیاری سەپاندنی پێناسی گومرگی بەسەر کاڵای ئەمریکی دا و بەهۆیەوە ناکۆکی کەوتە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، بەڵام دواتر هەردوولا گەیشتنە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی کە باجەکانیان کەمبکەنەوە.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: چین پێشێلی ڕێککەوتنە بازرگانییەکەی لەگەڵ ئەمریکا کردووە، ئەمەش شتێکی چاوەڕوان کراوبوو.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: وەزارەتی دەرەوەی چین بە پێچەوانەی لێدوانەکانی ترمپ ڕایگەیاند: دانوستانەکانیان لەگەڵ واشنتن سەبارەت بە پێناسی گومرگی بەرەپێشەوە دەچن و پێشێلکاری نەکراوە.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتەکە ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە، پەکین و واشنتن ڕێککەوتوون لەسەر خولێکی دیکەی دانوستانەکان پێش کۆبوونەوەی لوتکەی گرووپی حەوت کە لە مانگی داهاتوودا بەڕێوە دەچێت.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە





