
پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆکان
ئاڤا نیوز
بەپێی پلانی وەرگرتن و بەکارهێنانەوەی گەنمی جووتیاران لە عێراق، دەبێت مانگانە لە هەر پارێزگایەک بڕێک لە گەنمی عەمبارکراو بنێردرێت بۆ ئاشەکان و بکرێتەوە بە ئارد بۆ دابەشکردن، بەڵام ئەم پلانە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ ناکرێت و سەرباری ئەوەی سایلۆکان پڕن لە گەنمی وەرگیراوی جووتیاران، گەنم لە کەرکووک و موسڵەوە دەهێنرێت و لە ئاشەکانی کوردستان دەکرێنەوە بە ئارد، بەهۆیەوە لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان شوێنی عەمبارکردنی گەنمی ئەمساڵ نەماوە.
چیرۆکی سەرەکی: مانگانە پێویستە لە سایلۆی هەر شارێک 22 هەزار تۆن گەنم بنێردرێت بۆ ئاشەکانی ئەو پارێزگایە و بکرێت بە ئارد بۆ ئەوەی دابەش بکرێت، بەڵام بەغدا لەماوەی ساڵی ڕابردوودا تاوەکو ئێستا چوار پشکی پارێزگاکانی موسڵ و کەرکووکی هێناوە بۆ شارەکانی کوردستان، ئەمەش لە پێناو ئەوەی سایلۆکانی ئەو پارێزگایانە بەتاڵ بێت و سایلۆکانی هەرێمی کوردستان توانای وەرگرتنی گەنمیان نەبێت.
لێدوانی فەرمی: میران بەختیار، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "ئەوەی ئێستا بۆمان بووەتە گرفت، تەنیا لە سایلۆی هەولێر 97 هەزار تۆن گەنمی ساڵی پار ماوەتەوە و بە زەحمەت دەتوانرێت شوێن بۆ گەنمی ئەمساڵ بکرێتەوە، بۆ سلێمانی و دهۆکیش هەمان کێشە هەیە، بەڵام ئەوان ژمارەی سایلۆکانیان زیاترە".
چارەسەرەکان: بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر گوتیشی: "هەولێر تەنیا دوو سایلۆی هەیە، ئەمساڵ لە سایلۆی قوشتەپە ناتوانین یەک دەنک گەنم وەربگرین، ناچارین تا پشکی ئەو چەند مانگەمان لێ وەردەگیرێت گۆڕەپانی سەنتەری کۆیە و گۆڕەپانی سایلۆی هەولێر بۆ گەنمی ئەمساڵ تەرخان بکەین، ئەگەر مانگی شەشمان لێ وەربگرن دەبێت لەلایەک سایلۆ بەتاڵ بکەین لەلایەک گەنم وەربگرین".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دروێنەی گەنم دەستیپێکردووە، بڕیارە ئەم هەفتەیە لە پارێزگای هەولێر کۆبوونەوەیەک بۆ دیاریکردنی کاتی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران بکرێت، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر دەڵێت، ڕۆژی 10-6 پێشنیاز دەکەین بۆ وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ.
باکگراوند: ئەمساڵ پشکی هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنی گەنم 400 هەزار تۆنە و لەو بڕە 122 هەزار 600 تۆنی پشکی پارێزگای هەولێرە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 7 خولەک لەمەوپێش
بەشێکی فەرمانبەران 13٪ـی مووچەکەیان دەبڕدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا داواکارییەکی ئیسرائیلی ڕەتکردووەتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل: سیستەمی ڕاداری ئێران کرایە ئامانج و تێکشکێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا داواکارییەکی ئیسرائیلی ڕەتکردووەتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل: سیستەمی ڕاداری ئێران کرایە ئامانج و تێکشکێنرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی پەیوەندی بە سەرۆککۆماری ئێران دەکات: ئامادەی هەموو پشتیوانییەکین
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بازگەکانی عێراق ڕێگری لە بەرهەمی ناوخۆی جووتیارانی بەردەڕەش دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای پاسداران کوژرانی حەوت فەرماندەی باڵای پشتڕاست دەکاتەوە