
شاندێکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان (خۆسەر)
ئاڤا نیوز
بەیانی ئەمڕۆ شەممە، شاندێکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان (خۆسەر) بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئیدارەی نوێی حکومەتی سووریا بەرەو دیمەشق بەڕێکەوتن، ئامانج لە سەردانەکە جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنی 10ـی ئادارە.
وێنە گەورەکە: مانگی 12ـی ساڵی ڕابردوو ڕژێمی بەشار ئەسەد ڕووخا و حکومەتی نوێی سووریا دەستبەکار بوو، لە مانگی ئادار مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ڕاگوزەری سووریا ڕێککەوتنێکیان واژۆ کرد و ئەمە یەکەم دانیشتنی هەردوولا دەبێت بۆ جێبەجێکردنی خاڵەکانی ڕێککەوتنەکە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاژانسی هەواڵی هاوار لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاندووە، بەیانی ئەمڕۆ شاندێکی حەوت کەسی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا بەرەو دیمەشق بەڕێ کەوتن، ئەندامانی شاندەکە پێکدێن لە (فۆزا یوسف، عەبدولحامد مەهباش، ئەحمەد یوسف، سەنحاریب بەرسووم، سۆزدار حاجی، مریم ئیبراهیم و یاسر سلێمان).
زانیاریی زیاتر: ئاڤا زانیویەتی شاندەکە لە نوێنەرانی کورد و عەرەب و سریان پێکدێن، یەکێک لە ئەندامانی شاندەکە سەربازییە و بۆ پرسی سەربازی لەناو شاندەکەیە و ئێوارەی ئەمڕۆ کۆبوونەوەکان دەستپێدەکەن.
لەلایەکی دیکەوە: سلێمان ئۆسۆ، ئەندامی سەرکردایەتیی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) بە ئاڤا میدیای وت، "ئەم شاندەی دەچێتە دیمەشق ئەندامی ئێمەی لەگەڵ نییە و تەنیا بۆ ڕێککەوتنی ئیدارەی ڕۆژئاوایە لەگەڵ حکومەتی سووریا، بەڵام بۆ ئەو شاندەی بڕیارە بۆ کۆی پرسی کورد بچێتە دیمەشق، چاوەڕێی وەڵامی کاک مەزڵوم عەبدی دەکەین و هێشتا وەڵاممان نەدراوەتەوە و پرۆسەکە دواکەوتووە".
باکگراوند: ڕۆژی دووشەممە 10ـی ئاداری 2025، دەقی ڕێککەوتنێکی هەشت خاڵی لە نێوان مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع واژۆکرا و بڕیاردرا دەقی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە ماوەی ساڵی 2025 تێپەڕ نەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
6 شوبات

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
5 شوبات

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە






