
ئاڵای وڵاتی بەریتانیا
ئاڤا نیوز
بەریتانیا بۆ ڕووبەڕوونەوەی ئاڵنگارییە جیهانییەکان بڕیاری دا بودجەی بەرگریی وڵاتەکەی بەرزبکاتەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی شەممە 31-5-2025، حکومەتی بەریتانیا بڕیاری دا بە خەرجکردنی %3 داهاتی بەرهەمی ناوخۆیی وڵاتەکەی بۆ بەرزکردنەوەی بودجەی بەرگری تاوەکو ساڵی 2034، ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە چەند شوێێکی جیهان شەڕ و کوشتار هەیە و مەترسییە ئەمنییەکانی وڵاتان زیاتر بوون.
لێدوانی فەرمی: جۆن هیڵی، وەزیری بەرگری بەریتانیا ڕایگەیاند: ''ئەم هەنگاوەی وڵاتەکەمان توانای بەرگری زیاد دەکات و بەرگریی وڵاتەکەمان بەهێز دەکات بۆ بەرپەچدانەوەی هەموو هەڕەشە و ئاڵنگارییەکان، پاراستنی وڵاتەکەمان لەو ژینگە مەترسیدار و ئاڵۆزەی جیهانی تێدایە''.
لەلایەکی دیکەوە: کیەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە کاتی ڕاگەیاندنی پلانی بەرگری لە سەرەتای ئەمساڵدا ڕایگەیاند: ''لە جیهانێکی مەترسیدار، زۆر گرنگە گەرەنتی بەهێزی و خۆراگریی وڵاتەکەمان دەستەبەر بکەین، بۆ پاراستنی گەلی بەریتانیا و بەرگری لە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانمان بکەین".
زانیاریی زیاتر: بودجەی بەرگریی بەریتانیا بۆ ساڵی 2024-2025، بە ڕێژەی 64.6 ملیار یۆرۆ دیاری کراوە و %2.3 داهاتی بەرهەمی ناوخۆ بۆ دابینکردنی ئەم بڕە بودجەیە تەرخان کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە





