بەشداربووانی پێشبڕکێی ساڵانەی هواوی (Huawei ICT Competition 2025) کە ڕۆژی 20 تا 24ـی ئایاری 2025 لە وڵاتی چین بەڕێوەچوو
ئاڤانیوز
لە پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتی لە وڵاتی چین، دوو تیمی هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پلەی سێیەمیان بەدەستهێنا و مامۆستایەکی زانکۆی سەڵاحەددینیش لە ئاستی مامۆستایان پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
چیرۆکی سەرەکی: پێشبڕکێی ساڵانەی هواوی (Huawei ICT Competition 2025) کە ڕۆژی 20 تا 24ـی ئایاری 2025 لە وڵاتی چین بەڕێوەچوو، دوو تیمی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتبوو لە پێنج قوتابی و دوو مامۆستای زانکۆ، توانییان لەسەر ئاستی هەردوو پێشبڕکێی تەکنەلۆجیاکانی (Cloud) و (Computing) پلەی سێیەم لەسەر ئاستی جیهان بەدەستبهێنن، مامۆستایەکی زانکۆی سەڵاحەدینیش لە تاقیکردنەوەی مامۆستا بەشداربووەکان پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
لێدوانی فەرمی: د. ماردین عەبدوڵڵا، بەرپرسی ئەکادیمی هواوی لە عێراق بە ئاڤامیدیا گوت: دوو تیمی عێراق کە لە پێشبڕکێیەکە پلەی سێیەمیان بەدەستهێنا پێکهاتبوون لە پێنج قوتابی و دوو مامۆستا، سەرجەمیان لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بوون، مامۆستایەکی زانکۆی سەڵاحەددینیش لە پێشبڕکێی مامۆستا بەشداربووەکان پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
لەلایەکی دیکەوە: ڕەسوڵ لەتیف عەبدولڕەحمان یەکێک لە قوتابییە بەشداربووەکانی پێشبڕکێیەکە بە ئاڤامیدیای گوت: لە تاقیکردنەوەی گەیشتن بەم پێشبڕکێیە لە سێ تاقیکردنەوەی جیا لە ئاستی عێراق، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست، توانیمان پلەی یەکەم بەدەستبهێنین، لە قۆناغی چوارەم و لەسەر ئاستی جیهانیش لەگەل تیمەکەم پلەی سێیەممان بەدەستهێنا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە پێشبڕکێیەکە 120 تیم لە 40 وڵاتی جیهان بەشدارییان کردبوو، 360 قوتابی و 15 مامۆستا کێبڕکێیان دەکرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی ئیسرائیل: ترەمپ شایەنی خەڵاتی ئاشتییە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 خولەک لەمەوپێش
حەماس بارمتە ئیسرائیلییەکان بە مەرج ئازاد دەکات
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
تا ئێستا ڕێگاکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە حەلەب نەکراونەتەوە
- ژینگە
- 43 خولەک لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونێكی ئاڤا چەند شوێنێکی قەزای خەبات پاک کرانەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی ئیسرائیل: ترەمپ شایەنی خەڵاتی ئاشتییە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 خولەک لەمەوپێش
حەماس بارمتە ئیسرائیلییەکان بە مەرج ئازاد دەکات
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
تا ئێستا ڕێگاکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە حەلەب نەکراونەتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتان پێشوازی لە ڕێککەوتنی حەماس و ئیسرائیل بۆ غەززە دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ سەردانی ئیسرائیل دەکات