لەپاش هەڵبژاردن عێراقییەكان چاودێریی بینینی "مانگ" دەكەن لەنێو ماڵی شیعەوە
- ڕاپۆرت
- 11 خولەک لەمەوپێش

یەکێک لە کۆبوونەوەکانی هاوپەیمانێتی چوارچێوەی هەماهەنگی لە شاری بەغدا
ئاڤا نیوز
خەڵكی عێراق لەپاش هەڵبژاردن چاوەڕێ دەكەن ماڵی شیعە بڕیاری خۆیان بدەن ناوی كاندیدی خۆیان یەكلابكەنەوە بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی داهاتووی عێراق، هاوشێوەی ئەو دیاردە ئاینییەی بۆ دەستپێكردنی مانگی رەمەزان چاودێریی بینینی مانگ دەكرێت لە جیهانی ئیسلامیدا.
وێنە گەورەكە: لەبارەی كاندیدكردنەوەی محەممەد شیاع سوودانی بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران، هاوپەیمانێتی چوارچێوەی هەماهەنگی واتە ناو ماڵی شیعە بەسەر دوو بۆچوون دابەش بوون، بەشێكیان پشتیوانی دەكەن و بەشێكیان دژن.
بەرەی یەكەم: پشتیوانانی سوودانی
بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا، عەممار حەكیم و قەیس غەزعەلی كە خاوەنی ٤٦ كورسین، حەزیان لە سوودانییە و پشتیوانی دەكەن.
قەیس غەزعەلی 28 كورسی و عەممار حەكم 18 كورسی هەیە، سوودانی خۆیشی خاوەنی 46 كورسییە، بەڵام دیارنییە چەندیان تا كۆتایی لەگەڵی دەمێننەوە، چونكە هاوپەیمانێتییە.
بەرەی دووەم: ركابەرانی سوودانی
ئەوانی تر هەموویان دژی ئەوەن سوودانی بۆ جاری دووەم ببێتەوە سەرۆكوەزیران، زۆریشن و خاوەن پێگەی گەورەن لە عێراقدا، زۆربەیشیان خاوەن گرووپی چەكدارن و لە بەرەی مقاوەمەن.
لە دژەكانی سوودانی یەكەم نووری مالیكییە كە خاوەنی 29 كورسییە، كە پاش سەردانكردنی هەولێر، ئەنجوومەنی باڵای شورای حیزبی دەعوە، مالیكییان بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران كاندید كرد.
مالیكی یەكێكە لە لەمپەرە گەورەكانی بەردەم سوودانی، وادەكات مونافەسەكە تووند بێت و چانسی سودانی كەمبێتەوە.
ركابەری دیكە: دووەم لایەن كە دژی سوودانییە، هادی عامرییە خاوەنی 18 كورسییە، شبل زەیدی خاوەنی 10 كورسییە، هومام حەموودی، ئەبو ئالا وەلائی، حیزبوڵڵای عێراق و كۆمەڵێك سەركردەی تری شیعە دژی كاندیدكردنەوەی سوودانین.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە دەرەوەی چوارچێوەی هەماهەنگیش فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق دژی سوودانییە، پێشتریش دوو هەفتە پێش ئێستا لە موقابەلەیەكدا وتی: ئەو كەیسانەی دژی سوودانین و پەیوەستن بە گەندەڵی و هەواڵگریی لەسەر سەركردە سیاسییەكانی عێراق، كەیسەكان بەردەوامن و خەریكی لێكۆڵینەوەن.
كەیسی هەواڵگری بەسەر بەرپرسانی عێراق لە رابردوودا كەیسێكی گەورە بوو، سوودانی تۆمەتبار كراوە بەوەی دەزگا ئەمنییەكانی بەكارهێناون بۆ چاودێریكردن بەسەر سەركردەكان و گوێگرتن لە گفتوگۆ نهێنییەكانیان.
حەتمەن ئەو كەیسانەش كاریگەری خراپیان دەبێت لەسەر مستەقبەلی سوودانی.
لەلایەكی دیكەوە: ئینجا لەناو سوننە خەمیس خەنجەر كە خاوەنی 11 كورسییە لەگەڵ موسەننا سامەرائی كە خاوەنی 15 كورسییە، پشتگیری سوودانی دەكەن، بەڵام هێشتا محەمەمەد حەلبووسی كە خاوەنی 33 كورسییە مەوقیفی ڕوون نییە، لەو بەینە یاری دەكات وەزعەكە دەگات بە چی ئەوكات خۆی یەكلایی دەكاتەوە.
ڕێگەچارە: شیعەكان دوو لیژنەیان پێكهێناون بۆ هەڵسەنگاندن بۆ كاندیدانی سەرۆكوەزیرانی نوێ و دانوستان لەگەڵ كورد و سوننە بۆ پێكهێنانی حكومەت.
بەدواداچوونی ئاڤا: قسە لەگەڵ چەند كەسێكی نزیك لە چوارچێوەی هەماهەنگی كراوە، ئەوان دەڵێن تاوەكو ئێستا نەگەیشتوون بەوەی ناوێك دیاری بكەن، بەڵكو ئێستا گفتوگۆكان لەسەر ئەوەن سەرۆكوەزیرانی داهاتوو چۆن بێ و چ مەرجێكی تێدا بێت.
بەپێی ئەو سەرچاوە ئاگادارانە، چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێن هەموو لایەنەكانی ناو هاوپەیمانێتییەكە كۆكن لەسەر هەندێك مەرج، یەكێك لە مەرجەكانیش ئەوەیە، دەبێت سەرۆكوەزیرانی داهاتوو كەسێكی ئیداریی بێت نەوەك سیاسی، واتا نیەتی ئەوەی نەبێت وەكو سوودانی و عەبادی حیزب و لیست دروست بكات، خۆی هەڵبژێرێت و كورسی حیزبە شیعەكان كەم بكاتەوە، ئەمەش وا دەكات چانسی سوودانی كەمتر بێت بۆ جاری دووەم ببێتەوە سەرۆكوەزیران.
لێدوانی فەرمی: قوسەی مەحبووبە، یەكێك لە سەركردەكانی هاوپەیمانێتییەكەی سوودانی، ئەڵێ ئێمەیش كاندیدمان بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران محەممەد شیاع سوودانییە، داوا لە لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەكات هەر كامێكیان 25 كورسی هێناوە با كاندیدی خۆی پێشكەش بكات بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 25 چرکە لەمەوپێش
یەکەی 70 دەخرێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
فێستیڤاڵی بەروبوومە خۆماڵییەکان لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
شەش مانگە مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی کاریان پێنەکراوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی 300 هەزار کەس پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراکیان پڕنەکردووەتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمساڵ یادی 156 بە قەزابوونی هەڵەبجە جیاواز دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شەش مانگە مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی کاریان پێنەکراوە
27 خولەک لەمەوپێش

نزیکەی 300 هەزار کەس پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراکیان پڕنەکردووەتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەمساڵ یادی 156 بە قەزابوونی هەڵەبجە جیاواز دەبێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ بژێوی ژیانی خانەوادەیەکی هەورامان لە سەر پیشەی کڵاش چنینە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی باڵەکایەتی پڕۆژەیەکی سەرنجڕاکێشی گەشتیاریی بەڕێوە دەبات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵبژاردن لە عێراق: لە نێوان پەیمانی نووسراو و محاویلەی کارەبادا
- ڕاپۆرت
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
موقتەدا سەدر بەرەو ئۆپۆزسیۆنی جەماوەری دەڕوات؟
- ڕاپۆرت
- 19 تشرینی دووەم
عێراق لە دهۆک تیماری برینەکانی دەکات




