وردەکاریی جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیەی دابەشکردنی ئاو لە هەولێر دەکاتە 24 کاتژمێریی
- ڕاپۆرت
- 15 کانوونی دووەم

پاڵاوگەی فریاگوزاریی خێرایی ئاوی هەولێر، وێنە: محەممەد شوانی، ئاڤا
ئاڤا نیوز
لە سنووری سەرجەم شارەوانییەکانی هەولێر بە گوژمەی نزیکە 25 ملیار دینار، تۆڕی ئاوی ناوخۆ لە هێڵە لاوەکییەکان و بەستنەوەی بە هێڵە سەرەکییەکانی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو بۆ ناو شاری هەولێر جێبەجێکراوە. ئامانج لە پڕۆژەکە ئەوەیە دابەشکردنی ئاو لەڕێگەی ئەم پڕۆژەیەوە بکرێتە 24 کاتژمێریی هاوشێوەی کارەبای 24 کاتژمێریی.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر، یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەم، کێشەی کەمئاویی گەڕەکەکانی هەولێر تا 30 ساڵی دیکە چارەسەر دەکات و لە ڕۆژێکدا 480 هەزار مەتر سێجا ئاو دەپاڵێوێت، بۆ هەر کاتژمێرێک 20 هەزار مەترسێجا ئاوی خاوێن بۆ گەڕەكەكانی شاری هەولێر دەنێرێت و دەبێتە هۆی داخستنی زیاتر لە هەزار بیری ئاو، 250 بۆ 300 هەزار هاوبەش لێی سوودمەند دەبن.
لێدوانی فەرمی: ئەندازیار، ڕابەر حوسێن حەمەد، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، پرۆژەکە لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لەلایەن " كۆمپانیای كەیوەن " دەست بەجێبەجێكردنی كرا، یەکێک بوو لەو پڕۆژە ستراتیژییانەی حكومەتی هەرێمی کوردستان بۆ باشترکردنی سیستەمی دابەشكردنی ئاو و دابینکردنی ئاوی خاوێن بۆ دانیشتووانی هەولێر.
ئاشکراشی دەکات، پرۆژەکە لە ڕێککەوتی 20-2-2025 دەستی بە کارەکانی کرد کە ماوەکەی 365 ڕۆژبوو، هەروەها تێچووی پرۆژەکە بە گوژمەی 24 ملیار و 918 ملیۆن دینار جێبەجێکراوە.
ژمارەکان وا دەڵێن: ئەوكارانەی کە لە سنووری سەرجەم شارەوانییەکان لەو پڕۆژەیەدا ئەنجام دراون، بەمشێوەیەی خوارەوەیە:
* کۆی گشتی درێژی بۆری پڕۆژەكە لە تۆڕی ئاوی ناوخۆ لە هێڵە لاوەکییەکان بەپێی دەرخستە: 415 کیلۆمترە.
* کۆی گشتی کۆنێکشنەکانی هێڵی لاوەکی لەگەڵ هێڵی سەرەکی 142 شوێنە.
* کۆی گشتی کارە ئەنجامدراوەکان، 377.2 کیلۆمەترە، کە بەم شێوەیە لەسەر هەموو شارەوانییەکان دابەش بووە:
- شارەوانی 2: 88.5 کیلۆمەتر.
- شارەوانی 3: 45.8 کیلۆمەتر.
- شارەوانی 4: 72.9 کیلومتر.
- شارەوانی 5: 92 کیلۆمەتر.
- شارەوانی 6: 78 کیلۆمەتر.
ئەو گهڕەکانەی لە سنووری شارەوانی2 لە پڕۆژەی ئاوی فریاگوزاریی خێرا سوودمەندبوون:
1. سه نتەری قەزای عەنکاوه بە هەموو گەڕەکەکانیەوه.
2. سه نتەری قەزای بەحرکە بە هەموو گەڕەکەکانیەوه.
3. گوندی شێخەشەل.
4. گوندی پیرزین.
ئەو شوێنانەی لە سنووری شارەوانی2 کە کاری تێدا بەردەوامە:
1. گەڕەکی نازناز.
2. گەڕەکی 40 مەتری.
3. گەڕەکی بەختیاری.
4. هێڵی گەڕەکی مامۆستایان و دەروازەی شار.
5. هێڵی شەقامی پیرمام
6. هێڵی شەقامی بەحرکەی نوێ.
7. هێڵی زەوییەکانی گردجووتیار.
8. هێڵی زەوییەکانی کەرک.
کۆی گشتی کارە ئەنجامدراوەکان لە سنووری شارەوانی2: 88.5 کیلۆمەتر درێژی.
ئەو گهڕەکانەی لە سنووری شارەوانی3 لە پڕۆژەی ئاوی فریاگوزاریی خێرا سوودمەندبوون:
1. کۆمەڵگەی شاوێس.
2. فیوچەر سیتی.
3. گەڕەکی سێبەردان.
4. گەڕەکی سەربەخۆیی.
5. هەواری شار
6. هیوا سیتی
7. کەلەکین
8. سەفیران سیتی
9. گاڤار سیتی
10. سانا سیتی
11. ئاشتی سیتی2
12. هەواری شار
ئەو شوێنانەی لە سنووری شارەوانی3 کە کاری تێدا بەردەوامە:
1. ماس سیتی
2. ماس ڤیلج
3. مارینا
4. دوبەی سیتی
5. پیرڕەش
6. ژیان سیتی
7. لانە سیتی
8. دەشتی بەهەشت
9. گلۆبەڵ سیتی
10. ئەتڵەنتیک سیتی
11. ئۆزال سیتی
12. شاهان سیتی
13. قەرەبووی گردجوتیار
14. پاک لاند
کۆی گشتی کارە ئەنجامدراوەکان لە سنووری شارەوانی3: 45.8 کیلۆمەتر درێژی.
ئەو گهڕەکانەی لە سنووری شارەوانی4 لە پڕۆژەی ئاوی فریاگوزاریی خێرا سوودمەندبوون:
1. فەرمانبەران.
2. مەریوان (هەشتی حەسارۆک)
3. قەزای بنەسڵاوە
4. هیران ستی1
5. هیران ستی2
6. ئاوێنەی شار
7. گۆندی گڕەسۆر
8. قەڵاتی نوێ
9. سەری بڵند
10. پێنجی حەسارۆک
11. شارەوانی
12. باداوان
13. هەڤاڵان
14. سەروەران
15. شاری زەیتوون
16. لاوان سیتی
17. ناحیەی کەسنەزان
18. منارە
19. کامەرانی
20. هانا سیتی.
21. ئاڵتوون سیتی
22. کارێزان
23. ئاشتی سیتی1
ئەو شوێنانەی لە سنووری شارەوانی4 کە کاری تێدا بەردەوامە:
1. فلۆریا سیتی
2. گرووپی ئەندازیاران
3. درووست کردنی عەمباری ئاو بە قەبارەی پێنج هەزار مەتر سێجا لە گەڕەکی ئاشتی. کاری ئەنجامدراو 97٪.
4. درووست کردنی عەمباری ئاو بە قەبارەی پێنج هەزار مەتر سێجا لە زەوییەکانی گڕەسۆر. کاری ئەنجامدراو 73٪.
کۆی گشتی کارە ئەنجامدراوەکان لە سنووری شارەوانی4: 72.9 کیلومتر درێژی.
ئەو گهڕەکانەی لە سنووری شارەوانی5 لە پڕۆژەی ئاوی فریاگوزاریی خێرا سوودمەندبوون:
1. ژیان
2. قەرەبوی ژیان
3. تیمار (كارگەکانی تیمار و گوندی تیمار)
4. شەهیدانی یەكێتی
5. ڕۆشنبیری
6. ئاسودە ستی
7. گوندی گردەڕەشەی گهورە
8. مامۆستایان
9. هەردوو گهڕەگی (عەدالهی كۆن و نوێ)
10. كارگەكانی پیشەسازی باشوور
11. ماجیداوە
12. ئازادی و پیشانگاكانی ئازادی
13. گهڕەكی زانكۆ
14. جیهان ستی
15. گهڕەكی ژین
16. ناحیەی دارەتوو بە هەموو گەرەکەکانییەوە
17. گوندی باغهمرەی شەهاب
18. تۆپزاوه ئەحمەدی
19. گەڕەكی مهاباد
کۆی گشتی کارە ئەنجامدراوەکان لە سنووری شارەوانی5: 92 کیلۆمەتر درێژی.
ئەو گهڕەکانەی لە سنووری شارەوانی6 لە پڕۆژەی ئاوی فریاگوزاریی خێرا سوودمەندبوون:
1. میرزا ئەحمەد
2. مامزاوا
3. قەتەوی
4. سەركارێز
5. ئالان ستی
6. تورەق
7. گوندی باغلومنارە
8. گوندی عەزە
9. گوندی سەردار
10. قۆریتان
11. گەڕەکی شادی
12. گەڕەکی بەهاری نوی
13. پیشەسازی باشوور
14. گەڕەکی کرێکاران
15. گەڕەکی کوردستان
16. گەڕەکی نەورۆز
17. گەڕەکی ماردین
18. گەڕەکی سەربەستی
19. شاری ئیتاڵی
20. گوندی ئینگلیزی
21. گوندی ڤیتال
22. ئێمپایەر
کۆی گشتی کارە ئەنجامدراوەکان لە سنووری شارەوانی6: 78 کیلۆمەتر درێژی
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 19 کانوونی دووەم
هەسەدە بڕیاری بەرگری داوە و لە حەسەکە شەڕێکی قورسە
- ڕاپۆرت
- 19 کانوونی دووەم
نوێترین خاڵی ناکۆک لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق
- ڕاپۆرت
- 13 کانوونی دووەم
مالیکی بەرەو ویلایەتی سێیەمی پۆستی سەرۆکوەزیران هەنگاو دەنێت






