کەمپ و زیندانەکانی داعش لە سووریا دەشکێن و عێراق سنوورەکانی خۆی لەمدیو تووند دەکات
- ڕاپۆرت
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق هێزەکان لەسەر سنوور بەسەر دەکاتەوە.
ئاڤا نیوز
پاش ڕووداوەکانی سووریا و بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەربازبوونی دەیان سەرکردەی داعش لە نێو زیندانەکانی ئەو وڵاتە، عێراق زنجیرەیەک ڕێکاری ئەمنیی تووندی بۆ پاراستنی سنوورەکانی لەگەڵ سووریا گرتووەتەبەر، کە دروستکردنی 400 کیلۆمەتر دیواری کۆنکرێتی و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو لەخۆدەگرێت.
چیرۆکی سەرەکی: چەندین ساڵە عێراق هەست بە ئارامیی دەکات کە هەسەدە توانیبووی زۆرینەی چەکداران و سەرکردەکانی داعش لە زیندان توند بکات، بەڵام لەگەڵ هێرشەکانی چەکدارەکانی سەر بە سوپای سووریا و دیمەنەکانی شکانی زیندانە مەترسیدارەکان و کەمپی هۆل، لە عێراق زەنگی مەترسیی لێدرا و بەپەلە هێز نێردرا بۆ سەر سنوورە هاوبەشەکان لەگەڵ ئەو وڵاتە و ڕێگرییکردن لە دزەکردنی چەکدارانی داعش بۆ ناو خاكی عێراق.
پەرەسەندن: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 21 کانوونی دووەمی 2026، سەردانی ناوچەی قائیمی کرد بۆ دڵنیابوون لە ئامادەیی هێزەکان لە بەرەکانی پێشەوە و بە فڕۆکە بەسەر ناوچەکەدا سووڕایەوە و فەرمانی کرد زۆرترین پشتیوانیی و هاوکاریی سەربازیی بگەیەنرێتە سەر سنوور.
زانیاری زیاتر: سنووری نێوان عێراق و سووریا، بە نزیکەیی 618 کیلۆمەترە؛ بەغدا لە ڕێگەی 975 کامێرای گەرمیبین، 618 تاوەری چاودێری و 10 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، بەردەوام چاودێریی ناوچەکە دەکات. هێزەکانی بەرگری لە سێ هێڵی سەرەکیدا (پاسەوانی سنوور، سوپا و حەشدی شەعبی) جێگیرکراون تاوەکو ڕێگری لە هەر دزەکردنێکی تیرۆریستی بگرن.
لەلایەکی دیکەوە: شەوی ڕابردوو سوودانی لە پەیوەندیی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی، جەختی لە پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا و ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی تیرۆر کردەوە.
بەدواداچوونەکان: محەممەد عەبدولوەهاب، فەرماندەی هێزەکانی سنووری عێراق، ڕایگەیاند: هیچ هەوڵێکی نزیکبوونەوە لە سنوورەکان تۆمار نەکراوە. وەزیرانی ناوخۆ و بەرگریش دووپاتیان کردەوە کە سنوورەکان "پۆڵایینن" و توانای بەرپەرچدانەوەی هەر هەڕەشەیەکیان هەیە.
هاوکات موقتەدا سەدر داوای وریایی تەواوی لە هێزە ئەمنییەکان کرد تاوەکو عێراق لە هەر مەترسییەکی تووندوتیژی بپارێزرێت، ئەوەش دوای دەستگیرکردنی "ئەبوو هاجەر"، بەرپرسی مەفرەزەکانی داعش کە گورزێکی کوشندە بوو بۆ پاشماوەکانی ئەو ڕێکخراوە لە ناوچەکەدا.
وردەکاریی ئەو ڕێوشوێنە ئەمنی و هێزانەیە کە بۆ پاراستنی سنوورەکە تەرخانکراون:
یەکەم: بەربەستەکان (دیوار و خەندەق)
• دیواری کۆنکرێتی: عێراق نزیکەی 400 کیلۆمەتر لە سنوورەکەی بە دیوارێکی کۆنکرێتی بەهێز کردووە کە بەرزییەکەی دەگاتە 3 مەتر، کارکردنیش بۆ تەواوکردنی ئەو بەشانەی کە ماون بەردەوامە.
• خەندەق و بەربەستی خۆڵ: بە درێژایی تەواوی سنوورەکە (618کم)، خەندەقێک بە قووڵی 3 مەتر و پانی 3 مەتر لێدراوە، لە پشت خەندەقەکەشەوە دیوارێکی خۆڵ (ساتر) بە هەمان بەرزی دروستکراوە.
• تەلی دڕکاوی: بۆ ئەوەی ڕێگری لە هەر دزەکردنێک بکرێت، جۆرەها تەلی دڕکاوی و پەرژینی ئاسنین (BRC) بەکارھاتوون.
دووەم: چاودێری و تەکنەلۆژیا
• کامێرای حەراری (گەرمیبین): 975 کامێرای لێزەریی زۆر پێشکەوتوو لەسەر سنوورەکان جێگیرکراون، کە شەو و ڕۆژ بەردەوام چاودێری هەموو جووڵەیەک دەکەن.
• تاوەری چاودێری: 618 تاوەر دروستکراون، واتە بە تێکڕا بۆ هەر کیلۆمەترێک یەک تاوەری چاودێری هەیە.
• فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن): 10 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تایبەت بۆ چاودێریکردنی سنوور تەرخانکراون، کە پێنجیان تەنیا بۆ سنووری سووریان؛ ئەم فڕۆکانە دەتوانن 8 کاتژمێر بەبێ نیشتنەوە لە ئاسماندا بن و ناوچەکە بپشکنن.
سێیەم: دەروازە سنوورییەکان
عێراق سێ دەروازەی سنووریی لەگەڵ سووریادا هەیە، جگە لە دەروازەی فیشخاپوور کە دەکەوێتە نێوان هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان:
1. دەروازەی (ئەلقائیم) بەرامبەر ئەلبووکەمال لە سووریا
2. دەروازەی (ئەلوەلید) بەرامبەر تەنەف لە سووریا
3. دەروازەی (ڕەبیعە) بەرامبەر یەعروبیە لە سووریا
چوارەم: ئەو هێزانەی سنوور دەپارێزن
هێزەکان بەسەر سێ هێڵی بەرگریدا دابەشبوون بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی تەواوی سنوورەکە بکەن:
• هێڵی پێشەوە (هێڵی یەکەم): هێزەکانی پاسەوانی سنوور (سەر بە وەزارەتی ناوخۆ)؛ ئەمانە بەرپرسی ڕاستەوخۆی پاراستنی هێڵی سنوور و تاوەرەکانن.
• هێڵی دووەم: یەکەکانی سوپای عێراق؛ وەک هێزی پشتیوان لە پشت پاسەوانی سنوورەوە جێگیرکراون.
• هێڵی سێیەم: هێزەکانی حەشدی شەعبی.
• هێزی یەدەگ: پێکدێت لە 3 فەوجی کۆماندۆ و 3 فەوجی گواستنەوەی زرێپۆش؛ ئەم هێزانە لە ئامادەباشی تەواودان بۆ ئەوەی لە کاتی هەر بارودۆخێکی کتوپڕدا دەستبەجێ دەستوەردان بکەن.





زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 19 کانوونی دووەم
هەسەدە بڕیاری بەرگری داوە و لە حەسەکە شەڕێکی قورسە
- ڕاپۆرت
- 19 کانوونی دووەم
نوێترین خاڵی ناکۆک لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق
- ڕاپۆرت
- 13 کانوونی دووەم
مالیکی بەرەو ویلایەتی سێیەمی پۆستی سەرۆکوەزیران هەنگاو دەنێت





