هەسەدە بە درێژای هەزاران کلیۆمەتر کشاوەتەوە بەڵام سوپای عەرەبی سووریا بەردەوامە لە فراوانخوازییەکانی
- ڕاپۆرت
- 20 کانوونی دووەم

هێرشی سوپای عەرەبی سووریا
ئاڤا نیوز
هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" دوای پاشەکشەیەکی بەرفراوان لە میحوەرە جیاوازەکان، ئێستا لە شارەکانی کۆبانی و حەسەکە و قامیشلۆ لەژێر گەمارۆیەکی تونددان و هەوڵە دیپلۆماسییەکانیش بۆ ئاشتی شکستیان هێناوە.
چیرۆکی سەرەکی: لەو کاتەوەی سوپای عەرەبیی سووریا چووەتە ڕۆژهەڵاتی فورات، هێزەکانی هەسەدە لە سەرجەم میحوەرەکانی شەڕەوە گەڕاونەتەوە بۆ کۆبانێ و حەسەکە، بەڵام حکومەتی دیمەشق بەردەوامە لە هێرش بۆ بەدیهێنانی هەوڵە فراوانخوازییەکانی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هێزەکانی هەسەدە لە کۆبانێ لە سێ لاوە بە درێژایی نزیکەی 170 کیلۆمەتر گەمارۆ دراون؛ لە دوایین ڕاگەیەندراویاندا دەڵێن: توانیویانە بەرپەرچی 5 هێرشی گرووپەکان بدەنەوە، 7 ئۆتۆمبێلیان تێکشکاندوون و زیانیان بە 4 زرێپۆش گەیاندووە، هەروەها 4 درۆنیشیان خستوونەتە خوارەوە.
٠ لە دەرباسیە تاوەکو خوارووی حەسەکە، هەسەدە نزیکەی 250 کیلۆمەتر میحوەری شەڕی لەگەڵ سوپای عەرەبیی سووریا و گرووپە چەکدارەکان هەیە، شەڕ و پێکدادانە چڕەکان لەو ناوچەیە دەبن و کورد تەنیا ئەوانەی بەدەستەوە ماوە.
٠ ئێستا هەسەدە، قامیشلۆ و حەسەکە و کۆبانێ بە ناوەندی بەرەنگاربوونەوە و قۆناغی مان و نەمان بۆ ئەزموونەکەی خۆی دادەنێت، بۆیە هەموو هەوڵێک بۆ پاراستنی ئەو ناوچانە دەدات. سەرجەم هێزەکانی هەسەدە، یەپەژە و یەپەگە لەو ناوچانە سەنگەرەکانیان توند کردووە.
حەسەکە ڕووبەری 32,334 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە.
قامیشلۆ 4,043 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە.
کۆبانێ ڕووبەرەکەی 3,033 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە.
ڕووبەری هەموویان دەکاتە 39,410 کیلۆمەتری چوارگۆشە (کۆی گشتیی ئەو سێ ژمارەیەی سەرەوە).
هێزەکانی هەسەدە بەم شێوەیە کشاونەتەوە:
لە بەنداوی تشرین بە درێژایی نزیکەی 3 کیلۆمەتر گەڕاونەتەوە بۆ کۆبانێ.
لە بەنداوی فورات بە درێژایی نزیکەی 40 کیلۆمەتر گەڕاونەتەوە بۆ کۆبانێ.
لە ڕەققە بە درێژایی نزیکەی 50 کیلۆمەتر گەڕاونەتەوە بۆ کۆبانێ.
لە ڕەققە بۆ گرێ سپی نزیکەی 60 کیلۆمەتریان بەجێهێشتووە.
هەسەدە لە دێرەزۆرەوە بۆ حەسەکە نزیکەی 220 کیلۆمەتر کشاوەتەوە.
لە ڕەققەوە بۆ حەسەکە نزیکەی 150 کیلۆمەتر کشاوەتەوە.
کانتۆنەکانی جزیری و کۆبانێ لە یەک دابڕێنراون؛ وەک دەزانرێت کورد لە ڕۆژاوا سێ کانتۆنی هەبوو: جزیری، کۆبانێ و عەفرین.
زانیاریی زیاتر: دوێنێ دووشەممە، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە دیمەشق لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی حکومەتی سووریا کۆبوویەوە، بەڵام کۆبوونەوەکەیان بەبێ ئەنجام کۆتایی هات و ئەو ڕێککەوتنە 14 خاڵییەی قامیشلۆ و دیمەشق لەسەری ڕێککەوتبوون، نەچووە بواری جێبەجێکردنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هەر دوێنێ هەسەدە لە پەیامێکدا گوتی: "گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی سووریا تاوانی قێزەونی جەنگیان ئەنجام داوە؛ دوای دەستگیرکردنیان، کۆمەڵێک شەڕڤانی ئێمەیان سەربڕیوە و پڕۆسەکەیان بە ڤیدیۆ و هاوشێوەی داعش تۆمار کردووە. داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەڵوێستێکی یەکلاکەرەوە وەربگرن بۆ لێپرسینەوە لە بکەرانی ئەم تاوانە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 19 کانوونی دووەم
هەسەدە بڕیاری بەرگری داوە و لە حەسەکە شەڕێکی قورسە
- ڕاپۆرت
- 19 کانوونی دووەم
نوێترین خاڵی ناکۆک لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق
- ڕاپۆرت
- 13 کانوونی دووەم
مالیکی بەرەو ویلایەتی سێیەمی پۆستی سەرۆکوەزیران هەنگاو دەنێت






