ئەحمەد شەرع هەنگاوێکی نوێ بەرەو ئیسرائیل دەنێت: ئاژانسی سانا زمانی عیبری زیاد دەکات
- هەواڵ
- 31 ئایار
وێنەی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا لەگەڵ لۆگۆی ئاڵای ئیسرائیل و ڕووکاری ماڵپەڕی ئاژانسی سانا
ئاڤا نیوز
دوای لەیەک نزیکبوونەوەی ئەمریکا و سووریا و کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ و ئەحمەد شەرع، ئاژانسی هەواڵی سانا، ئاژانسی میدیایی فەرمی حکومەتی سووریا، زمانی عیبری، زمانی فەرمی ئیسرائیلی بۆ بەشی زمانەکان زیاد کرد.
وێنە گەورەکە: دوای هاتنە سەر دەسەڵات و ڕووخاندنی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە کۆتایی ساڵی 2024، ئەحمەد شەرع بە هاوکاری چەند وڵاتێک لەوانە تورکیا و سعوودیە و قەتەر هەوڵی کرانەوەی سووریا بەڕووی جیهان و دروستکردنی پەیوەندییەکی بەهێز لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل دەدات، ئامادەییشی دەربڕیوە بچێتە نێو ڕێککەوتنامەی ئەبراهام، زیادکردنی زمانی عیبریش لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانە و وەکو نیازپاکییەکی سووریا تەماشا دەکرێت.
زمانی عیبری: یەکێکە لە زمانە دێرینەکان، تەمەنی دەگەڕێتەوە بۆ پێش زایین و سەر بە کۆمەڵەی زمانە سامییەکانە، زمانێکی پیرۆزە و کتێبی تەورات بەم زمانە بۆ پێغەمبەر مووسا (د.خ) دابەزیوە، زمانی عیبری کۆن لەگەڵ زمانی عیبری نوێ کە ئێستا بەکاردەهێنرێت جیاوازە، ئێستا لەسەر ئاستی جیهان 9 بۆ 10 ملیۆن کەس قسەی پێدەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ سعوودیە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا 14-5-2025 بە ئامادەبوونی محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر کۆبووەوە، دەستبەجێش بڕیاری هەڵگرتنی سزاکانی لەسەر سووریا دا، ترەمپ هانی شەرعی دا بچێتە نێو ڕێککەوتننامەی ئەبراهام لەگەڵ ئیسرائیل.
کۆری مێڵس و مارتن ستودزمان، دوو کۆنگرێسمانی ئەمریکان، مانگی چواری ئەمساڵ لە دیمەشق چاویان بە ئەحمەد شەرع کەوتووە، لە کۆبوونەوەکەدا ئەحمەد شەرع ئامادەیی دەربڕیوە وەک سووریا بەفەرمی دان بە دەوڵەتی ئیسرائیلدا بنێن، ئامادەییشی دەربڕیوە بچنە ناو ڕێککەوتننامەی ئەبراهام، بەڵام بە دوو مەرج، ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر سووریا ڕابگرێت، دەستیش لە کاروباری ناوخۆی سووریا وەرنەدات و پاڵپشتی هیچ گرووپ و پێکهاتەیەک نەکات، بەڵام تا ئێستا ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر سووریا.
لەلایەکی دیکەوە: ئەم هەنگاوەی سووریا لە کاتێکدایە، ماوەیەک پێش ئێستا مۆفق تهریف، ڕێبهری ڕۆحی درووزهكانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: سوپای ئیسرائیل و هەموو جیهان پاڵپشتی ئێمە دەکەن، ڕێگه به هیچ كهس و لایەنێک نادهین زیان به درووز بگهیێنێت، بەشێک لە درووزهكانیش خۆیان بە نزیکی ئیسرائیل دەزانن.
ڕێكکەوتننامەی ئەبراهام: کۆمەڵێک ڕێکكەوتننامەی دیپلۆماسییە لە 15-10- 2020 دا بەسەرپەرشتی ئەمریکا لەنێوان ئیسرائیل و ژمارەیەك وڵاتی عەرەبی و موسڵمان لە کۆشکی سپی واژۆ کرا. ڕێکكەوتننامەکان بەشێوەیەکی فەرمی پەیوەندیی دیپلۆماسیی نێوان ئەم وڵاتانە و ئیسرائیلی ئاسایی کردەوە کە زۆربەیان لەدوای سەرهەڵدانی شەڕی عەرەب - ئیسرائیلەوە لە ساڵی 1948 دانیان بە دەوڵەتی ئیسرائیلدا نەنابوو، یان پەیوەندیی دیپلۆماسییان لەگەڵدا نەبوو، بەتایبەت ئیمارات، بەحرەین، سوودان و مەغریب.
لینکی ئاژانسی سانا

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
پرۆژەیەکی گەورەی ئاوی خواردنەوە لە سیدەکان جێبەجێ دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یانەی نەورۆز داوای بەهاناوەچوون دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەمڕۆ 38 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی تایەر تۆفیق تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی خەڵاتی ڕێزلێنان بەسەر هونەرمەندان دابەشدەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
یاریی ڕۆبلۆکس لە عێراق قەدەغە کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتیانی ئەمریکا بەهۆی باجەوە دەستبەرداری ڕەگەزنامەی وڵاتەکەیان دەبن
19 تشرینی یەکەم
ملیۆنان مرۆڤ لە جیهاندا هەستی بۆنکردنیان لەدەستداوە.. ئایا تۆ یەکێکیت لەوان؟
19 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
پرۆژەیەکی گەورەی ئاوی خواردنەوە لە سیدەکان جێبەجێ دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یانەی نەورۆز داوای بەهاناوەچوون دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەست بەسەر دەیان هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت