شەرع بۆ ئیسرائیل: دوژمنی هاوبەشمان هەیە و دەتوانین ڕۆڵمان لە ناوچەکە هەبێت
- هەواڵ
- 31 ئایار

ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری سووریا داوا دەکات کۆتایی بە بۆردوومانەکان لەلایەن ئیسرائیلەوە بێت و دەڵێت، سووریا و ئیسرائیل دوژمنی هاوبەشیان هەیە و "هەردوولامان دەتوانین ڕۆڵێکی سەرەکی لە ئاسایشی ناوچەکەدا بگێڕین".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا لە چاوپێکەوتنێكی لەگەڵ گۆڤاری "جویش جۆرناڵ"ی ئەمریکی ڕایگەیاند: پێویستە سەردەمی بۆردومانکردن لەنێوان سووریا و ئیسرائیل کۆتایی پێبێت. سووریا و ئیسرائیل دوژمنی هاوبەشیان هەیە و "دەتوانین لە ئاسایشی ناوچەکەدا ڕۆڵێکی گەورە ببینین".
لەلایەکی دیکەوە: شەرع خواستی خۆی بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئاگربەستی ساڵی 1974 لەگەڵ ئیسرائیل دەربڕی، بەڵام ئاماژەی بەوە کرد ئەم ڕێککەوتنە گرنگ "نەک تەنیا بۆ ئاگربەست، بەڵکو وەک گەرەنتییەکی بنەڕەتی بۆ دان بەخۆداگرتنی هەردوولا بەرامبەر یەکتری و پاراستنی هاووڵاتییانی مەدەنی، بەتایبەتی پێکهاتەکانی درووز لە بەرزاییەکانی جۆلان لە باشووری سووریا".
- بەگوێرەی گۆڤارەکە، سەرۆککۆماری سووریا ڕەتیکردەوە سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی دەستبەجێی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل قسە بکات، بەڵام ئاماژەی بۆ کراوەیی خۆی کرد پەیوەست بە دانوستانەکانی داهاتوو لەسەر بنەمای یاسا نێودەوڵەتییەکان و ڕێزگرتن لە سەروەریی سووریا. وتیشی، "دەبێت ئاشتی لەڕێگەی ڕێزگرتنی یەکترەوە دەستەبەر بکرێت نەک ترس".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 16 خولەک لەمەوپێش
ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق 11.5%ـی بودجەی مووچەی فەرمانبەران دەبەن
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک دوای 45 ڕۆژ لەژێر بەفری چیای ماکۆک دەرهێندرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
16 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک دوای 45 ڕۆژ لەژێر بەفری چیای ماکۆک دەرهێندرا
- عێراق
- 57 خولەک لەمەوپێش
عێراق زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلاری پارەی دزراو لە لوبنان دەگەڕێنێتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران کۆبوونەوەی سێقۆڵی لەگەڵ ترەمپ بەدوور دەزانێت






