هەڵوێستی ئەمریکا لەبارەی گفتوگۆکانی ئیدارەی ڕۆژئاوای کوردستان و دیمەشق
- کوردستان
- 1 حوزەیران

ئەندامانی شاندی خۆسەر بۆ گفتوگۆکان لەگەڵ دیمەشق
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ یەکشەممە گفتوگۆکانی ئیدارەی ڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا لە دیمەشق دەستپێدەکات، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش دەڵێت، دەرفەتێکی نوێی پێکەوەژیان لە سووریادا هاتووەتەئاراوە.
وێنە گەورەکە: بەمەبەستی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی 10ی ئازاری نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع و گفتوگۆکردن لەسەر وردەکارییەکان، بڕیارە ئەمڕۆ شاندی ئیدارەی خۆسەر یەکەم کۆبوونەوەیان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سووریا لە دیمەشق ئەنجام بدەن.
ئەو مانایە دەگەیێنێت: شاندەکەی ڕۆژئاوای کوردستان سیاسی نین و زیاتر ئیداریی و سەربازیین و نوێنەرایەتی ئیدارەی خۆسەری دەکەن، جگە لەم شاندەش لە 'کۆنفرانسی یەکڕیزیی هەڵوێستی کورد' کە 26ی نیسان لە قامشلۆ بەڕێوەچوو، بڕیاردرا بۆ گفتوگۆ لەسەر مافە دەستوورییەکانی کورد و سیستمی لامەرکەزی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، شاندێکی کوردی هاوبەش سەردانی دیمەشق بکات تائێستا وادەی سەردانی ئەم شاندە دیاریینەکراوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەرپرسێک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە میدیای ڕۆژئاوای کوردستانی ڕایگەیاند، واشنتن لەپاڵ گەلی سووریا دەوەستێت لەوانەش کورد، عەلەوی و مەسیحییەکان، جەختیش دەکەنەوە کە ئێستا دەرفەتێکی نوێی پێکەوەژیان لە سووریادا هاتووەتەئاراوە، قۆناغی ڕاگوزەریش پێویستە گشتگیربێت و تیایدا حکومڕانییەکی نامەزهەبی دروستبکرێت تا لەوەزیاتر وڵاتەکە ڕووبەڕووی گرژیی نەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
سەرەڕای ڕێککەوتن، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر غەززە؛ کوژراو و بریندار هەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت