
جۆزێف عۆن
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، جۆزێف عۆن، سەرۆکی لوبنان بە سەردانێکی فەرمی بگاتە بەغدا. پێشبینی دەکرێت لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆببێتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: جۆزێف عۆن بە سەرۆکایەتیی شاندێک دەچێتە بەغدا، بەگوێرەی میدیای لوبنانی پرسی دانەوەی قەرزەکانی لوبنان بە عێراق و ئاوەدانکردنەوەی شارەکانی لوبنان دەخرێنە سەر مێزی گفتوگۆکانی عۆن و بەرپرسانی عێراق.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژی 17ی مانگی ڕابردوو، لەمیانی بەڕێوەچوونی لووتکەی کۆمکاری عەرەبی لە بەغدا محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، 20 ملیۆن دۆلار وەک هاوکاری بۆ ئاوەدانکردنەوەی لوبنان پێشکەش بەو وڵاتە دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای ئەو دەستپێشخەرییەی سوودانی، لە 20ی هەمان مانگ لە لووتکەکە کە سەرۆکی لوبنان تێیدا بەشدار نەبوو، ناوبراو پەیوەندیی بە سوودانی کرد و سوپاسی هەڵوێستی عێراقی کرد بەرامبەر هاوکارییەکانی بۆ وڵاتەکەی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت





