کوشتارگەی هەولێر لەبارەی قوربانیکردنەوە هاونیشتمانیان ئاگادار دەکاتەوە: وەرن ناو بنووسن
- کوردستان
- 1 حوزەیران

کوشتارگەی هەولێر
ئاڤا نیوز
کوشتارگەری هاوچەرخی هەولێر ئەو هاونشتمانیانەی نیازی قوربانیکردنیان هەیە، ئاگاداریان دەکاتەوە، بۆ سەرەنووسین سەردانی کوشتارگەکە بکەن تاوەکو لەوێ ئاژەڵەکانیان سەرببڕدرێن.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 6-6-2025 وەکو یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان لەلایەن وڵاتی سعودییەوە دیاریکراوە، پەیڕەوانی ئاینی ئیسلام لەم جەژنەدا قوربانی دەکەن.
لێدوانی فەرمی: هەڵمەت هەمزە، بەڕێوەبەری کوشتارگەی هاوچەرخی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە دوو خشتەدا ناو بۆ قوربانیکردن دەنووسین، یەکەمیان بۆ هاونیشتمانیانە، دووەمیان بۆ ڕێکخراو و دەزگا خێرخوازییەکانە، ناونووسینیش تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هاوچەرخی هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا 18 هاووڵاتی و 11 ڕێکخراو و دەزگای خێرخوازی بۆ قوربانیکردن ناویان نووسیوە، کاتیشمان بۆ ئەو کەسانە داناوە کە بەشێوەی هەڕەمەکی دێن.
زانیاری زیاتر: ئاژەڵی گەورە بە 75 هەزار دینار و ئاژەڵی بچووک بە 25 هەزار دینار سەردەبڕێن، بۆ هەر ئاژەڵێکی گەورە هەشت هەزار دینار و ئاژەڵی بچووکیش دوو هەزار و 500 دینار بۆ حکومەت دەگەڕێتەوە، باقی پارەکەش قەسابەکان وەریدەگرن.
لەلایەکی دیکەوە: 21 پزیشک و کارمەندی ڤێتەرنەری لە کوشتارگەی هاوچەرخی هەولێر پشکنینی خۆڕایی بۆ ئەو ئاژەڵانە دەکەن کە خەڵک بۆ قوربانیکردن دەیبەنە کوشتارگەکە.
بۆچی گرنگە: ئەو ئاژەڵانەی لە کوشتارگەی هەولێر سەردەبڕدرێن سەرەڕای ئەوەی لە ڕووی تەندروستییەوە دڵنیاییان دەبێت، ئەو پاشماوەیەی دەمێنێتەوە بەشێوەیەکی زانستی لەناو دەبرێت و نابێتە هۆی بێزارکردنی خەڵک.
باکگراوند: ساڵانە لە ڕۆژی 10ی زولحجەدا موسڵمانان بەشداری لە بەجێهێنانی فەریزەی حەج دەکەن، هەروەها لە ڕۆژی نۆیەم دەچنە سەر کێوی عەرەفە و لە ڕۆژی دەیەم دێنە خوارەوە و ئەمەش دەبێتە یەکەم جەژنی قوربان، هەمان ڕۆژیش حاجیان قوربانی دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
- بزنس
- 58 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ دابەزینی مێژوویی تۆمار کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
19 خولەک لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پشتگیری ڕۆژئاوای کوردستان لە ئەڵمانیا خۆپیشاندانێکی گەورە بەڕێوەدەچێت






