ئۆکراینا بەرپرسیارێتیی تەقینەوەکەی ڕووسیا لە ئەستۆ دەگرێت و مۆسکۆ قسەیەکی دیکەی هەیە
- جیهان
- 1 حوزەیران

ئەو شوێنەی کە ڕووسیا دەڵێت بەهۆی داڕمانی پردێک شەمەندەفەرێک لە ڕێڕەوی خۆی لایداوە و کیێڤ دەڵێت ئێمە تەقاندومانەتەوە
ئاڤا نیوز
ئۆکراینا بەرپرسیاریێتی خۆی لە تەقینەوەکەی بەرەبەیانیی ئەمڕۆی ڕووسیا ڕاگەیاند، کە بەهۆیەوە زیاتر لە لە 70 کەس بوونە قوربانی. مۆسکۆش دەڵێت، پرد داڕماوە و شەمەندەفەرێک لە ڕێڕەوی خۆی لایداوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 1-6-2025، ئۆکراینا بەرپرسیاریێتی خۆی لە تەقینەوەی شەمەندەفەرە سەربازییەکەی ڕووسیا لە ناوچەیەکی هاوسنووری وڵاتە ڕاگەیاند و بەهۆیەوە حەوت کەس کوژران و نزیکەی 70 کەسیش برینداربوون.
بڵاوکراوەی فەرمی: دەزگاری هەواڵگریی ئۆکراینا ڕایگەیاند، شەمەندەفەرێکی سەربازی ڕووسیامان بە ئامانج گرت کە بە مەبەستی دابینکردنی سووتەمەنی و هاوکاریی لۆجیستیکی بۆ هێزەکانی سوپای ڕووسیا بەرەو ناوچەی کریمیا و زاپارۆژیا دەچوو.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: بەڵام مۆسکۆ لەبارەی ڕووداوەکەوە قسەیەکی دیکەی هەیە و بەگوێرەی میدیای ڕووسیا، "بەهۆی داڕمانی پردێکەوە، شەمەندەفەرێک لە سەر سنووری ئۆکراینا لە هێڵی خۆی لاداوە و لە ئەنجامدا زیاتر لە 70 سەرنشین بوونە قوربانی و زیانێکی زۆر بە شەمەندەفەرەکە کەوتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە





