
لۆگۆ و ئاڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی دامەزراندنی یەکێتیەوە پەیامێک ئاراستەی ئەو حیزبە دەکات. لە پەیامەکەدا جەخت لەسەر "هەماهەنگی و تەبایی" نێوانیان دەكاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: پارتی دیموکراتی کوردستان بۆنەی 50 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە پەیامێک ئاراستەی سەرۆکی حیزب، ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی دەکات.
پەیامی فەرمی: لە پەیامەکەی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستاندا هاتووە: "لەو دەرفەتەدا جارێكی دیكە جەخت دەكەینەوە سەر هەماهەنگی و تەبایی نێوانمان، شانبەشانی هێز و لایەنە سیاسیەكانی دیكەی كوردستان بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکە هاوبەشەکانمان لەم قۆناغە پڕ ئاڵنگاری و گۆڕانکارییەدا و پاراستنی دەسكەوتەكانمان و داكۆكیكردن لە قەوارەی شەرعی هەرێمی کوردستان.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا، مەکتەب سیاسی پارتی ڕوودەکاتە سەرۆک و لایەنگرانی یەکێتی و دەڵێت، "پیرۆزباییەكی گەرم لە ئێوە (بافڵ تاڵەبانی) ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەكەین، هیوای بەردەوامیی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین".
باکگراوند: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، 50 ساڵ لەمەوبەر لە ڕێککەوتی 1ـی حوزەیرانی ساڵی 1975 لە دیمەشقى پایتەختی سووریا لەلایەن ژمارەیەک لە سەرکردەی کوردەوە ڕاگەیێنرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت





