
پڕۆژەی ڕووناکی لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
ژمارەی سوودمەندبووان لە پرۆژەی ڕووناکیی کارەبای 24 کاتژمێری، ڕۆژ دوای ڕۆژ لە بەرزبوونەوەدایە و تا کۆتایی ئەم مانگە 900 هەزار هاوڵاتی دیکە زیاد دەبن.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری، ئێستا لە سەنتەری شارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک کاری لەسەر دەکرێت، یەک ملیۆن و 100 هەزار کەس لە پرۆسەکە سوودمەند دەبن و زۆرینەی لە هەولێر دەبێت.
لێدوانی تایبەت: تیمی پرۆژەی ڕووناکی تایبەت بە ئاڤای ڕاگەیاند، "کۆتایی ئەم مانگە ژمارەی سوودمەندانی کارەبای 24 کاتژمێری لە سەرتاسەری کوردستان دەبێتە دوو ملیۆن کەس و کارەبای بەشێکی دیکەی گەڕەکەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک دەبێتە 24 کاتژمێری."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پڕۆژەی ڕووناكی کە مەبەست لێی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان، دەبێت تاوەکو ساڵی 2026 کارەبای تەواوی شار و ناوچەکان ببێتە 24 کاتژمێری.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
47 خولەک لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
سیروان بارزانی: کێشەی کۆڕەک تیلیکۆم سیاسییە عێراق نایەوێت چارەسەری بکات





