پشتیوان سادق: خاڵی بەهێز بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانمان یەکڕیزی و یەک هەڵویستی هێز و لایەنەکانە
- کوردستان
- 1 حوزەیران

پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێ، ئەوەی حکومەتی عێراق بەرامبەر هەرێمی کوردستان دەیکات %100 سیاسییە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی چوارشەممە 28-5-2025، وەزارەتی دارایی عێراق، هەرێمى کوردستانى ئاگادارکردەوە لەوەى لەمەبەدوا ناتوانێت مووچەی هەرێمی كوردستان ڕەوانە بكات، ئەم بڕیارە کاردانەوەی خەڵک و لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستانی لێکەوتەوە و ڕێکەوتى 2025-05-31، لە پیرمام، بە بەشداری 43 هێز و لایەنی سیاسیی کوردستان کۆبوونەوەیەکى هاوبەش کرا. ئەمڕۆش ژمارەیەک فەرمانبەر لە دادگای فیدراڵی عێراق سکاڵایەکیان دژی نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان تۆمار کرد.
لێدوانی فەرمی: پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سەرکردەکانی کورد ڕۆڵێکی گەورەیان هەبوو لە دروستکردنی عێراقی نوێ و نووسینەوەی دەستوور، بەڵام بەداخەوە ئەوانەی ئێستا لە عێراق لە دەسەڵاتن تا ڕادەیەکی زۆر لە دەستوور و مافەکانی گەلی کورد پاشگەزبوونەتەوە.
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی گوتیشی ئەوەی حکومەتی عێراق لە بەرامبەر هەرێمی کوردستان دەیکات 100%ی بابەتێکی سیاسیە. چونکە هەرێمی کوردستان پابەند بووە بە ڕێکەوتنەکانی لەگەڵ حکومەتی عێراق، کەچی ئەوان تائێستا لەسەر سیاسەتی ڕابردوویان لە بەرامبەر هەرێمی کوردستان بەردەوامن.
گوتیشی، "ئێمە باوەڕمان بەوە هەیە کێشەکان بە دیالۆگ لە چوارچێوەی دەستوور چارەسەر بکرێن. خاڵی بەهێزمان بۆ ئەوەی مافەکانمان جێگیر بکەین یەکڕیزی و یەک هەڵویستی هێز و لایەنە سیاسیەکان و خەڵکی کوردستانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
47 خولەک لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
سیروان بارزانی: کێشەی کۆڕەک تیلیکۆم سیاسییە عێراق نایەوێت چارەسەری بکات





