پارەكەی ئەمریكا گەیشت و لە ئایندەیەکی نزیکدا بەسەر لیواكانی پێشمەرگە دابەش دەكرێت
- هەواڵ
- 1 حوزەیران

ئەفسەرێکی پێشمەرگە لەگەڵ بڕێک پارە، گرافیک - ئاڤا
ئاڤا نیوز
ئاڤا زانیویەتی پارەی هاوكاریی مووچەی مانگی پێنجی لیواكانی پیادەی هاوبەشی وەزارەتی پێشمەرگە گەیشتووە، بەڵام هێشتا نەكراوەتە چەك، لە ئایندەیەکی نزیکدا بەسەر لیواکان دابەش دەكرێت.
وێنە گەورەکە: بەپێی دوایین نوێكردنەوەی لیستی لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە، نزیکەی 55 هەزار پێشمەرگە لەچوارچێوەی 15 لیوای هاوبەشدا لەساڵی 2017 ـەوە له چوارچێوهی وهزارهتی پێشمهرگه ڕێكخراون، هاوکاری و پێداویستیی سەربازی لە هێزەکانی هاوپەیمانان وەردەگرن، ئێستا نزیكەی 85%ـی لیوا هاوبەشەكان لە سلێمانی و هەولێر و دهۆك، لەڕێگەی هەژماری بانكییەوە، هاوكارییەكەی هێزی هاوپەیمانانیان پێ دەدرێت.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئاڤای ڕاگەیاند، زانیاریمان هەیە كە ئەمڕۆ یەكشەممە پارەی هاوكاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی پێنجی لیواكان گەیشتووە، بەڵام هێشتا نەكراوەتە چەک، بۆیە دیار نییە بڕی هاوكارییەكە چەندە و کەی دابەش دەکرێت.
ئەو سەرچاوەیە ڕوونیشی كردەوە، لەهەموو بارودۆخێكدا گەیشتن و دابەشكردنی هاوكاریی دارایی مانگانەی هاوپەیمانان لەنێوان دەستپێكی مانگ تاوەكو 10ـی مانگ دەبێت و هیچ مانگێك لەو وادەیە دوانەكەوتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 25-5-2025، لیستی هاوكاریی مانگی 5ـی لیوا هاوبەشەكانی پیادە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەكان لە وەزارەتی پێشمەرگەوە ڕادەستی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی كرا و ئەمڕۆ یەكشەممەش مووچەكە گەیشت.
زانیاریی زیاتر: بڕی هاوكاریی مانگانەی هاوپەیمانان بۆ هەر پێشمەرگەیەك 214,871 هەزار دینارە، ئەم بڕە پارەیە مووچە نییە، مووچەی پێشمەرگەش لەگەڵ وەزارەتەكانی دیكە دابەش دەكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
47 خولەک لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
سیروان بارزانی: کێشەی کۆڕەک تیلیکۆم سیاسییە عێراق نایەوێت چارەسەری بکات





