وەزارەتی ناوخۆ سەرجەم كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی ئەلیكترۆنی و دراوە دیجیتاڵییەكان دادەخات
- کوردستان
- 1 حوزەیران
گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، داوا لە وەزارەتی ناوخۆ دەكات، سەرجەم ئەو كۆمپانیایانە دابخات كە سەرقاڵی ئاڵوگۆڕی ئەلیكترۆنی (فۆرێكس) و دراوە دیجیتاڵییەكانن.
وێنە گەورەكە: پاڵپشت بە ڕێنمایی و بڕیارەكانی بانكی ناوەندیی عێراق بە قەدەغەكردنی مامەڵەكردن لەگەڵ كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی ئەلیكترۆنی (فۆرێكس) و دراوە دیجیتاڵییەكان و دوای چەندین سکاڵای هاووڵاتییانی زەرەرمەندبوو، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئابووریی سەر بە ئاسایشی گشتیی هەولێر، مامەڵەکردن بە هەموو جۆرەکانی دراوی ئەلیکترۆنی و کانزایی (فۆرێكس) و USDT قەدەغە كرد، بەو پێیەی ئەو كۆمپانیایانە لەلایەك مۆڵەتی فەرمییان نییە و هیچ یاسا و ڕێنماییەكیش نییە بۆ ڕێكخستنی چالاكییەكانی دراوی ئەلیكترۆنی لە هەرێمی كوردستان.
نووسراوی فەرمی: سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە نووسراوی ژمارە 6640، دەرچوو لە 27ـی ئاری 2025، كە وێنەیەكی دەست ئاڤا میدیا كەوتووە، وەزارەتی ناوخۆی ڕاسپاردووە بە پێكهێنانی لیژنەیەك بە ئەندامیەتی لایەنی پەیوەندیدار بۆ داخستنی سەرجەم ئەو كۆمپانیایانەی لەژێر ناوی جۆراوجۆردا كاری ئاڵوگۆڕی ئەلیكترۆنی و دراوە دیجیتاڵییەكان دەكەن، بەبێ جیاوازی.
بەگوێرەی نووسراوەکە، هەر كۆمپانیا و دامەزراوەیەك، لەڕێگەی سۆشیال میدیا ڕێكلام بۆ كاری فۆرێكس و دراوە كانزاییەكان بكات، ڕووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەكرێتەوە، بەهەمان شێوە هەر كۆمپانیا و دامەزراوەیەك، لەژێر ناوی جیا جیا خولی فێركاریی چۆنیەتی مامەڵەكردن بە دراوی ئەلیكترۆنی ئەنجام بدات، ڕێكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
49 خولەک لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
سیروان بارزانی: کێشەی کۆڕەک تیلیکۆم سیاسییە عێراق نایەوێت چارەسەری بکات





