
کاروانێکی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان کە دوو ئۆتۆمبێلی هێزەکانی هەسەدە لەپێشیان دەڕۆن
ئاڤا نیوز
سوپای ئەمریکا بەردەوامە لە چۆڵکردنی بنکە سەربازییەکانی لە ڕۆژئاوای کوردستان و سووریا، کاروانێکی دیکەی زریپۆش و کەلوپەلی لۆجێستی لە دوو بنکە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە لە لادێکانی پارێزگای دێرەزۆر کشاونەتەوە.
لێدوانی فەرمی: ڕامی عەبدولڕەحمان، سەرۆکی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا هێزەکانی ئەمریکا لە دوو بنکەی سەربازیی دیار لە لادێکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر کشانەوەیەکی لەناکاویان ئەنجامدا.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەکانی ڕوانگەی سووری دووپاتیان کردووەتەوە، ئۆپەراسیۆنە سەربازییە هاوبەشەکان بەردەوام دەبن لە کاتی هەبوونی مەترسی ئەمنی، بە تایبەتی دژی ڕێکخراوی داعش، ئەوەش بە پاڵپشتی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کە لە بنکەی "شەدادی" لە باشووری حەسەکەوە چالاک دەبن کە تاوەکو ئێستا هێزەکانی ئەمریکا لەو بنکەیە بوونیان هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کشانەوەی کاروانە سەربازییەکانی ئەمریکا لە 18ی ئایاری ڕابردوو بە چەند قۆناغێک دەستیپێکردووە، بەڵام لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا پرۆسەکە خێراتر بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
ڕوبیۆ بۆ سەرۆکی ئێستای ڤەنزوێلا: چارەنووسی مادورۆت لەبیر نەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی 31 بەرهەمی میوە و ئاژەڵی لە کوردستانەوە قەدەغە کرد
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
ڕوبیۆ بۆ سەرۆکی ئێستای ڤەنزوێلا: چارەنووسی مادورۆت لەبیر نەچێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وردەکاری زۆر نهێنی کوشتنی سێ هاونشتمانییەکەی هەولێر بڵاو دەکاتەوە






