گەنجێکی کورد لە پێشبڕکێیەکی زانستی لەسەر ئاستی 78 زانکۆ پلەی یەکەم بەدەستدەهێنێت
- هەواڵ
- 2 حوزەیران
دوو وێنەی کۆمەڵێک گەنجی بەشداربووی کێبڕکێی زانکۆی ئەبوزەبی لە ئیمارات
ئاڤا نیوز
نوێگەریی گەنجێکی کورد پەرە بە کەرتی بیناسازی جیهان دەدات و لە پێشبڕکێیەکدا لە وڵاتی ئیمارات لەسەر ئاستی 78 زانکۆی وڵاتانی عەرەبی پلەی یەکەم بەدەستدەهێنێت.
چیرۆکی سەرەکی: گەنجێکی کورد بەشداری لە پێشبڕکێیەکی زانکۆی ئەبووزەبی لە ئەبووزەبیی پایتەختی ئیمارات دەکات، لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پلەی یەکەم بەدەستدەهێنێت.
لێدوانی فەرمی: مەحموود خالید بە ئاڤای ڕاگەیاند: لەڕێگەی بیرۆکەیەکەوە توانیم لەسەر ئاستی 78 زانکۆ لە وڵاتە عەرەبییەکان و نزیکەی 650 کەس پلەی یەکەم بەدەستبهێنم، هەروەها بڕی 10 هەزار درهەمی ئیماراتی وەک خەڵاتی یەکەمی پێشبڕکێیەکە وەربگرم.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: داهێنانەکەی ئەو گەنجە لە چوارچێوەی کاری ئامێرەکانی تایبەت بە بیناسازییە و لەژێر ناونیشانی Automation of Vertical Sky Crane بووە، مەبەست لێی کاری کرێن تاوەرەکانە کە بەشێوەی خودکار خۆی دروست بکات و پێویستیی بە دەستی کاری مرۆڤ نەبێت.
زانیاریی زیاتر: یەکەمجارە کوردێک دەتوانێت لەم پێشبڕکێیەدا پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت، هەروەها پێشبڕکێیەکە لەلایەن کۆمپانیایەکی ئەمریکییەوە پاڵپشتیی دەکرێت کە سەرمایەکەی دوو تریلیۆن دۆلارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە مەسرور بارزانییەوە بۆ عێراق
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- ژینگە
- 28 خولەک لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی مسۆگەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان باریوە
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە مەسرور بارزانییەوە بۆ عێراق
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات





