
ئاڵوگۆڕی دیلەکانی نێوان هەسەدە و حکومەتی دیمەشق
ئاڤا نیوز
دوای چەند ڕۆژێک لە دانوستان و لێكتێگەیشتن لە نێوان هێزەکانی سوپای سووریای دیموکرات و حکومەتی دیمەشق، یەکەم گەڕی ئاڵوگۆڕی دیلەکانیان ئەنجامدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی هەواڵی نۆرس پرێس بڵاویکردەوە: دوای چەند ڕۆژێک لە دانوستان هەسەدە 176 دیلی بەرامبەر بە 293 کەس ئازاد کردووە.
زانیاریی زیاتر: ئەم ڕێککەوتنە دوای ئەوە دێت کە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا دانوستانی ڕاستەخۆ لەنێوان حکومەتی نوێی سووریا و دەسەڵاتدارانی هەسەدەوە هەبووە، دواجار بە ڕێککەوتن ژمارەیەک دیل لە گەڕەکەکانی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود ئازاد کراون.
لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی بڵاوکراوەی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ: ڕێککەوتنەکە بۆ ئازاد کردنی 170 دیلی و ژمارەیەک تەرمی هەسەدەیە کە لای حکومەتی سووریایە، ئەمەش لە بەرامبەر ئازاد کردنی 400 دەستگیرکراو و گەڕانەوەی تەرمی ژمارەیەک ئەندامی ئاسایشی گشتیی و گرووپە چەکدارەکانی حکومەتی دیمەشق.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: ڕوانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤ ئەوەی زانیوە؛ بڕگەیەکی دیکەی دانوستانەکان ڕێکخستنەوەی هێزە ئەمنییەکانی گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە، هێزەکانی ئاسایش دەچنە ژێر چەتری دەزگای "ئاسایشی گشتیت" بەڵام ئەندامانی وەکو خۆی دەمێننەوە، ئەم ڕێککەوتنەش بە چاودێری ڕاستەوخۆی ئەمریکایە و لە چەند ڕۆژی داهاتوو وردەکارییەکەی دەخرێتەڕوو.
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 15 خولەک لەمەوپێش
ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق 11.5%ـی بودجەی مووچەی فەرمانبەران دەبەن
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک دوای 45 ڕۆژ لەژێر بەفری چیای ماکۆک دەرهێندرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
15 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک دوای 45 ڕۆژ لەژێر بەفری چیای ماکۆک دەرهێندرا
- عێراق
- 56 خولەک لەمەوپێش
عێراق زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلاری پارەی دزراو لە لوبنان دەگەڕێنێتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران کۆبوونەوەی سێقۆڵی لەگەڵ ترەمپ بەدوور دەزانێت






