
ناوی هۆڵی پەرلەمانی تورکیا
ئاڤا نیوز
دوای بانگەوازی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ نووسینەوەی دەستووری نوێ بۆ تورکیا، کۆمیسیۆنێک بۆ ئەو مەبەستە پێکهێنرا و بڕیارە پێش جەژن یەکەم کۆبوونەوە بکات.
وێنە گەورەکە: دوای بانگەوازی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بۆ نووسینەوەی دەستوورێکی نوێ بۆ تورکیا کە ڕایگەیاندبوو- ئامانجی ئەو لە گۆڕینی دەستوور بۆ دووبارە خۆکاندیدکردنەوە و بوون بە سەرۆک نییە، بەڵکو ئامانجی گۆڕینی دەستوورە لە پێناو بەهێزکردنی تورکیا- کۆمیسیۆنیک بە ناوی "کۆمیسیۆنی دەستور" دروستکرا و ئەرکی کۆمیسیۆنەکە کۆکردنەوەی داواکاری و تێبینی هەموو لایەنەکانە لەسەر پرسی دەستووری نوێ.
لێدوانی فەرمی: جەودەت یڵماز، یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: پێش جەژنی قوربان، یەکەم کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی نوسینەوەی دەستووری نوێی تورکیا دەکرێت، لە کۆبوونەوەکەدا بە گفتوگۆکردن لەسەر شێوازی کارکردنی کۆمیسیۆن پەیڕەوێکی کاتی بۆ چوارچێوە و ئاراستەی کارکردنی کۆمیسیۆنەکە دیاری دەکرێت، کاری سەرەکی و بنەڕەتی بۆ کۆمیسیۆنی دەستوور لە دوای جەژنەوە بە شێوەیەکی چڕ دەست پێدەکات.
جەودەت یڵماز گوتیشی، کۆمیسیۆنی دەستوور ڕەهەندێکی سەروەری هەیە و لەلایەن دەوڵەتەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، بەڵام هەموو لایەنەکان دەتوانن ئەندامیان هەبێت و لە ئێستادا لە 11 ئەندام پێکدێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆککۆماری تورکیا لە چوارچێوەی بانگەشەکانی بۆ هێنانەکایەی ئارامی بۆ تورکیایەکی "بێ تیرۆر"، چەندین جارە داوای هەموارکردنەوەی دەستووری کردووە، کۆتاجار کە دەستووری ئەو وڵاتە هەموارکرابێتەوە لە ساڵی 2017 بوو کە شێوازی حکومڕانی تورکیای لە پەرلەمانییەوە بۆ سەرۆکایەتی گۆڕی.
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 15 خولەک لەمەوپێش
ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق 11.5%ـی بودجەی مووچەی فەرمانبەران دەبەن
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک دوای 45 ڕۆژ لەژێر بەفری چیای ماکۆک دەرهێندرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
15 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک دوای 45 ڕۆژ لەژێر بەفری چیای ماکۆک دەرهێندرا
- عێراق
- 56 خولەک لەمەوپێش
عێراق زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلاری پارەی دزراو لە لوبنان دەگەڕێنێتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران کۆبوونەوەی سێقۆڵی لەگەڵ ترەمپ بەدوور دەزانێت





