
ئەحمەد شەرع, سەرۆککۆماری سووریا
ئاڤا نیوز
میدیا سوورییەکان بڵاویانکردەوە، بڕیارە ئەحمەد شەرع, سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر سەردانی ئەمریکا بکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی تایبەت بۆ ' تەلەفزیۆنی سووریا 'ی نزیک لە حکومەتی دیمەشق ئاشکرای کرد، ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر لە مانگی ئەیلولی داهاتوودا سەردانی ئەمەریکا دەکات و لە کۆبوونەوەیەکدا لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتارێک پێشکەش دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەحمەد شەرع، لە سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا چەندین کۆبوونەوە و چالاکی گرنگ ئەنجام دەدات و یەکێک لەوانە پێشکەشکردنی وتارێکە لە نەتەوەیەکگرتووەکان.
بۆچی گرنگە: پێشکەشکردنی وتارەکەی ئەحمەد شەرع لە کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان، دەبێتە یەکەمین وتار کە لەلایەن سەرۆکێکی سووریا پێشکەش بکرێت لە ماوەی 60 ساڵی ڕابردوودا.
زانیاریی زیاتر: ئەم سەردانەی شەرع دوای ئەوە دێت کە هەردوو وڵات جەختیان لە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان کردووە بەتایبەت دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سزا ئابوورییەکانی سەر وڵاتەکەی هەڵگرت و نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریاش گوتی، سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر بە سووریا دەگۆڕێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە





