
باڵەخانەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، ئامارێکی نوێی تایبەت بە جێبەجێکردنی یاسای لێبووردنی گشتی ژمارە 27ی ساڵی 2016ی هەموارکراو بۆ ماوەی 25ـی 5ـی 2025 تاوەکو 29ـی 5ـی 2025 لە سەرانسەری عێراق ئاشکرا کرد. بەپێی ئامارەکە زیاتر لە 24 هەزار کەس بەر یاسای لێبوردنی گشتی کەوتوون.
وێنە گەورەکە: لە 21ـی 1ـی ئەمساڵ، پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر هەمواری یاسای لێبووردنی گشتی دا، بە پلە یەک خواستی سوننەکان بوو، بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا هەزاران کەس ئازادکراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێری ڕاگەیێنراوەکەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری کە وێنەیەکی دەست ئاڤا میدیا کەوتووە، ژمارەی ئەو کەسانەی بەپێی یاساکە لە زیندانەکان ئازادکراون، لە ڕاگیراوان و سزادراوان لە هەموو پارێزگاکان، بریتییە لە هەزار و 534 کەس.
لە هەمان کاتدا: ژمارەی ئەو تۆمەتبارانەی فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە و ئەوانەی بە کەفالەت ئازادکراون و ئەوانەی سزای غیابییان بۆ دەرچووە و لێبوردنەکە گرتوونییەتەوە، بریتییە لە پێنج هەزار و 896 کەس. سەبارەت بەو بڕە پارانەی کە لە ماوەی ئاماژەپێکراودا وەرگیراونەتەوە، بڕەکەی سێ ملیار و 494 ملیۆن و 402 هەزار دینار بووە.
لەلایەکی دیکەوە: هەر بەگوێرەی ئامارەکە، دوای زیادکردنی ژمارەکانی سەرەوە بۆ ئەوانەی لە ڕێککەوتی 22-5-2025 ڕاگەیێنرابوون، کۆی گشتی ئەو کەسانەی بەپێی یاساکە لە زیندانەکان و ناوەندەکانی ڕاگرتن ئازادکراون بریتییە لە 24 هەزار و 754 کەس. هەروەها کۆی گشتی ئەو تۆمەتبارانەی یاداشتی دەستگیرکردن یان ئامادەبوونیان بۆ دەرچووە یان بە کەفالەت ئازادکراون، یان سزای غیابییان بۆ دەرچووە و لێبوردنەکە گرتوونییەتەوە بریتییە لە 111 هەزار و 17 کەس. سەبارەت بە پارە وەرگیراوەکانیش، کۆی گشتی گەیشتووەتە 20 ملیار و 148 ملیۆن و 150 هەزار دینار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
سەرەڕای ڕێککەوتن، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر غەززە؛ کوژراو و بریندار هەیە
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت