لە سووریا و یەمەنەوە هێرش کرایە سەر ئیسرائیل؛ تەلئەڤیڤیش پەیامێکی تووند دەداتە ئەحمەد شەرع
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 حوزەیران

ژمارەیەک مووشەکی ئێران لە ئاسمانی ئیسرائیل - وێنەی ئەرشیڤ، سەرچاوە: میدیا جیهانییەکان
ئاڤا نیوز
بە سێ مووشەک لە یەمەن و سووریاوە ناوچەکانی ئیسرائیل بۆردوومانکران و سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت، هێشتا نازانن چ گرووپێک لە سووریاوە بۆردوومانیان کردوون، بەڵام ئیسرائیل پەیامێکی تووندی دایە ئەحمەد شەرع و بەرپرسیارێتی هێرشەکانی خستە ئەستۆی ئەو.
وێنە گەورەکە: ئێوارەی ئەمڕۆ لە باشووری سووریاوە دوو مووشەک لە سووریاوە ئاراستەی ناوچەکانی ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی جۆلان کران و تائێستا هیچ گرووپێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، دوو موشەکەکەی سووریا لە ناوچەی دەرعا لە باشووری ئەو وڵاتەوە بەرەو ئیسرائیل ئاراستە کراون و هیچ زیانێکیان نەبووە.
لێدوانی فەرمی: کەمێک پێش ئێستا ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند: "ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بەرپرسە لە هەر هێرشێک کە لە خاکی سووریاوە بکرێتە سەر ئیسرائیل".
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕاشیگەیاند، "هەر هێرشێکمان بکرێتە سەر لە زووترین کاتدا وەڵاممان دەبێت"
لەلایەکی دیکەوە: سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە وەڵامی دەستدرێژی سووریادا هێرشی سەربازییان بۆسەر ئەو وڵاتە دەستپێکردووە.
هاوکات، سوپای ئیسرائیل مووشەکێکی حووسییەکانیان خستە خوارەوە کە لە یەمەنەوە ئاراستەی ئیسرائیل کرابوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 15 خولەک لەمەوپێش
ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق 11.5%ـی بودجەی مووچەی فەرمانبەران دەبەن
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک دوای 45 ڕۆژ لەژێر بەفری چیای ماکۆک دەرهێندرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
15 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک دوای 45 ڕۆژ لەژێر بەفری چیای ماکۆک دەرهێندرا
- عێراق
- 56 خولەک لەمەوپێش
عێراق زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلاری پارەی دزراو لە لوبنان دەگەڕێنێتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران کۆبوونەوەی سێقۆڵی لەگەڵ ترەمپ بەدوور دەزانێت






