
لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری کوردستان
ئاڤا نیوز
بڕیارە دوای پشووی جەژنی قوربان، کۆمەڵی دادگەری کوردستان، کۆنگرەی پێنجەمی خۆی لە هەولێر ببەستێت، چاوەڕوان دەکرێت جارێکی دیکە عەلی باپیر بە سەرۆکی حیزبەکە هەڵبژێردرێتەوە.
وێنە گەورەکە: کۆمەڵی دادگەری دوای چوار ساڵ کۆنگرە دەکات، عەلی باپیر لە سێ خول ئەمیر و لە خولی چوارەم سەرۆکی حیزبەکە بووە، لە کۆنگرەی پێنجەم چاوەڕوان دەکرێت گۆڕانکاری لە پەیڕەوی حیزب بکرێت و ژمارەی ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵا زیادبکرێت.
لێدوانی فەرمی: بێستوون حەمە ساڵح، بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی کۆمەڵی دادگەری بە ئاڤای گوت، "شوێنەکەمان دیاریکردووە و بۆماوەی دوو ڕۆژ کۆنگرەی پێنجەمی حیزب، بە بەشداری 850 ئەندام لە هەولێر بەڕێوەدەچێت، ڕەنگە گۆڕانکاری لە شێواز و جۆری ئەرکەکەی سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری بکرێت."
زانیاریی زیاتر: لە کۆنگرەی پێنجەم ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی هەڵدەبژێردرێن کە 29 کەسن، دوای کۆنگرە ئەوان حەوت بۆ نۆ ئەندامی ئەنجوومەنی باڵا دیاری دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە پەیڕەوەی کۆمەڵی دادگەری هیچ مەرجێک دانەنراوە، بۆئەوەی خۆکاندیدکردنەوەی سەرۆکی حیزبەکە سنووردار بکات، بەمەش بە ئەگەری زۆرەوە بۆ خولی پێنجەم لەسەر یەک، عەلی باپیر؛ بە سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری هەڵدەبژێردرێتەوە.
باکگراوند: کۆمەڵی دادگەریی کوردستان مانگی پێنجی ساڵی 2001 دامەزراوە و تاوەکو ئەمڕۆ چوار کۆنگرەی بەستووە. لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، سێ کورسی بەدەستهێنا، دوو لە ئەندامەکانیان سوێندی یاساییان نەخواردووە و بایکۆتیان کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
ڕوبیۆ بۆ سەرۆکی ئێستای ڤەنزوێلا: چارەنووسی مادورۆت لەبیر نەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی 31 بەرهەمی میوە و ئاژەڵی لە کوردستانەوە قەدەغە کرد
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
ڕوبیۆ بۆ سەرۆکی ئێستای ڤەنزوێلا: چارەنووسی مادورۆت لەبیر نەچێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وردەکاری زۆر نهێنی کوشتنی سێ هاونشتمانییەکەی هەولێر بڵاو دەکاتەوە






