
عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران
ئاڤا نیوز
ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا دەڵێت، "دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابین و ئەمریکا ناتوانێت بەرنامە ئەتۆمییەکەمان لاواز بکات".
وێنە گەورەکە: ڕۆژی چوارشەممە 4-6-2025، عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وتارێکدا چەند پەیامێکی ئاراستەی ئەمریکا کرد و باسی دانوستاندنە ناڕاستەوخۆکانی نێوان وڵاتەکەی و ئەمریکای کرد و چەند پرسێکی هەنووکەیی ناوچەکەی وروژاند و گوتی، بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بەبێ پیتاندنی یۆرانیۆم هیچ سوودێکی نییە.
لێدوانی فەرمی: عەلی خامنەیی، ڕێبەی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند: ''ئەمریکا دەیەوێت بەرنامە ئەتۆمییەکەمان هەڵبوەشێنێتەوە، بەڵام لە تواناماندایە هەر ئەمڕۆ ''سووتەمەنی ئەتۆمی'' بەرهەم بهێنین، کە کەم وڵات لە توانایدایە بە تەواویی بەرهەمی بهێنن. هاوکات گوتی، "پێویستمان بە گڵۆپی سەوزی ئەمریکا بۆ پیاتاندنی یۆرانیۆم نییە''.
سەبارەت بە بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، عەلی خامنەیی ڕایگەیاند: پێویستە ئەمریکا سەرجەم هێزەکانی لە ناوچەکە بکشێنێتەوە.
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، خامنەیی پەسنی توانا سەربازییەکانی وڵاتەکەی کرد و گوتی، "ئێران لە ڕووی توانا بەرگرییەکان لە پلەی یەکەمی وڵاتانە لە ناوچەکە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکان نەخشەڕێگای حکومەتی نوێ دادەڕێژن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکان نەخشەڕێگای حکومەتی نوێ دادەڕێژن
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دەوڵەتی یاسا: سزادانی حیزبوڵڵا و حووسییەکان خواستی ئەمریکایە
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستانی نامەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی وەرناگرێت و ڕەتیدەکاتەوە






