چەند پەیامێک لە سەرۆکی دادگای فیدراڵییەوە بۆ کوردستان: دەستوور بنەمای دابەشکردنی داهاتە
- هەواڵ
- 4 حوزەیران

جاسم محەممەد عەبوود، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق - سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی - نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە چەند پەیامێکی جیاوازدا بۆ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و هەرێمی کوردستان جەخت لە پێویستی کارکردن بەگوێرەی دەستوور دەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: جاسم محەممەد عەبوود، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربان چەند پەیامێک ئاراستەی سەرۆکایەتییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.
پەیامی فەرمی: جاسم محەممەد عەبوود، پەیامێکی ئاراستەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کردووە، وێڕای پیرۆزبایی، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق جەخت لەسەر پێویستی کارکردن بەپێی دەستوور دەکاتەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بە کارکردن بە دەستوور بەرژەوەندی گەلی عێراق بە تەواوی بەرجەستە دەبێت.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، دەستوور زامنی یەکێتی و بەدیهێنانی بنەمای یەکسانییە لە دابەشکردنی دادپەروەرانەی سامانەکاندا.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی پەیامێکی هاوشێوەی بۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ناردووە و تێیدا ئاماژە بە کارکردن بەپێی دەستوور دەکات بۆ ئەوەی ببێتە ڕێکخەری ژیانی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و گەرەنتیکەری مافی هەموو ڕۆڵەکانی گەلی عێراق و ئازادییەکانیان، ئەمەش "بانگهێشتمان دەکات هەموومان کار بکەین لە پێناو ئەم گەلەدا بەپێی ئەو بەها مرۆییانەی دەستوور لەخۆی گرتوون".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
دەوڵەتی یاسا وەڵامی ترەمپ دەداتەوە: دەستبەرداری مالیکی نابین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
دەوڵەتی یاسا وەڵامی ترەمپ دەداتەوە: دەستبەرداری مالیکی نابین
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
وتەبێژی یەپەگە: ستراتیژی دیمەشق دابڕینی شارەکانی ڕۆژئاوایە لە یەکتری
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات






