
ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی سووریا، دوای ئیدانەکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا، ڕایگەیاند، ئامانجی هێرشەکانی تەلئەڤیڤ تێکدانی سەقامگیریی سووریایە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 3-6-2025، سوپای ئیسرائیل ناوچەکانی باشووری سووریای بۆردوومان کرد. وەک خۆیان بڵاویانکردەوە، ئەو بۆردوومانە لە وەڵامی ئاراستەکردنی دوو مووشەک بووە لە سووریاوە بۆ بەرزاییەکانی جۆڵان.
لێدوانی فەرمی: ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند: "هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی سووریا پێشێلکردنی سەروەری سووریایە، دەرفەتێک بۆ ئەو گرووپانە دەرەخسێنێت کە ئارامی و سەقامگیریی سووریا تێکبدەن''.
شەیبانی گوتیشی، ''ئێمە هەر لە سەرەتاوە نیازی خۆمان نیشانداوە، ئێمە شەڕمان ناوێ و بەدوای ئاوادانکردنەوەی وڵاتەکەمانین''.
زانیاریی زیاتر: دوای کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە ساڵی ڕابردوو، ئیسرائیل ئەمەی بەدەرفەت زانی و چەندین جار هێرشی کردووەتە سەر بنکە و بارەگا سەربازییەکانی سووریا و پێشڕەوی لە خاکی ئەو وڵاتە کردووە، ئەمەش نیگەرانی سووریای لێکەوتووەوە و داوا دەکات، ڕێز لە سەروەری خاکی وڵاتەکەیان بگیرێت.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە





