
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە
ئاڤا نیوز
محەممەد ئۆجەلان، برای ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە دەڵێت، "ئەم جەژنە خانەوادەکەمان سەردانی ئۆجەلان دەکات و بۆ یەکەمجاریشە ڕێگە بە سەردانیکردنی منداڵ دەدرێت بچنە ئیمرالی و ئۆجەلان ببینن".
چیرۆکی سەرەکی: دوای بەرەوپێش چوونی هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، سەردانەکان بۆ لای عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە ئاسانتر بووە، دوای ژمارەیەک سەردانی شاندی دەمپارتی، بڕیارە خانەوادەکەی لە دووەم ڕۆژی جەژن سەردانی ئۆجەلان بکەن.
لێدوانی فەرمی: محەممەد ئۆجەلان، برای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "دووەم ڕۆژی جەژن خانەوادەکەمان سەردانی ئۆجەلان دەکات، ئەمجارە جگە لە خانەوادەکەمان منداڵەکانی کوڕی فاتیمەی خوشکم لەگەڵمان دەبن، بۆ یەکەمجارە دوای دەستگیرکردنی، ڕێگا دەدرێت ئۆجەلان منداڵ ببینێت".
زانیاریی زیاتر: محەممەد ئۆجەلان دەشڵێت، جاری پێشوو کاتژمێر و نیوێک لای ماینەوە، ئەمجارە کاتەکەی زۆرترە و ژمارەمان زیاترە.
لەلایەکی دیکە: بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزان، ئێوارەی دووشەممە 31/3/2025، عومەر ئۆجەلان، برازای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، لەگەڵ چەند کەسێکی دیکەی خانەوادەکەی سەردانی ئیمرالیان کردبوو.
ئەمەش بزانە: ڕۆژی 15/2/1999، عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەکەکە لە وڵاتی کینیا دەستگیر کرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی دووشەممە 2025.5.12، لەسەر بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، ئەو ڕێکخراوە دەرئەنجامی کۆتا کۆنگرەی خۆی ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، خۆیان هەڵدەوەشێننەوە و کۆتایی بە خەباتی چەکداریی دەهێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئوسترالیا سزای نوێ بەسەر ئێران دەسەپێنێت
- جیهان
- 21 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی وزەی ئۆکراینا دەستی پێکردەوە
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا لیستی پۆستە داواکراوەکانی یەکێتی بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
5 خولەک لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئوسترالیا سزای نوێ بەسەر ئێران دەسەپێنێت
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: گەلی کورد لە سووریا شایستەی دانپێدانان و ڕێزلێگرتنە
- جیهان
- 21 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی وزەی ئۆکراینا دەستی پێکردەوە
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا لیستی پۆستە داواکراوەکانی یەکێتی بڵاودەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئامادەیە بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
نامەیەکی خامنەیی بۆ پووتین ئاشکرا دەکرێت






