
دیمەنێکی شاری بەغدا
ئاڤا نیوز
وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەواری عێراق ڕایدەگەیێنێت، شاری بەغدا وەک پایتەختی ڕۆشنبیریی وڵاتانی ئیسلامی بۆ ساڵی 2026 هەڵبژێردراوە. هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە ژمارەی گەشتیارانی بیانی بۆ عێراق بەردەوام لە زیادبووندایە.
بۆچی گرنگە: هەڵبژاردنی بەغدا وەک پایتەختی ڕۆشنبیریی جیهانی ئیسلامی گرنگییەکی ستراتیژی و هەمەلایەنەی هەیە. تەنیا دانپێدانانێک نییە بە مێژووی قووڵی ڕۆشنبیری و شارستانی بەغدا، بەڵکو وێنەی شارەکە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی باشتر پیشان دەدات و هاندان و پاڵپشتییەکە بۆ کەرتی گەشتوگوزار و ئابووری.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد فەکاک بەدرانی، وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەواری عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: بڕیارەکە لە ڕێکخراوی عەرەبی بۆ پەروەردە و ڕۆشنبیری و زانست کە بارەگاکەی لە مەغریبە، دەرچووە. ڕوونیشیکردەوە کە ئەم ڕێکخراوە تایبەتە بە جیهانی ئیسلامی و بڕیاری داوە بەغدا وەک پایتەختی ڕۆشنبیریی وڵاتانی ئیسلامی هەڵبژێردرێت.
لە هەمان کاتدا: وەزیری ڕۆشنبیری ڕایگەیاند: ئامادەکاری زۆر هەیە و وەزارەتی ڕۆشنبیری بە هاوکاری لەگەڵ وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا و وەزارەتەکانی دیکە و بەیتی حیکمە، کاردەکەن بۆ ڕێکخستنی ئەم شایستەییە.
بەدرانی ئاماژەی بەوەشکرد، گەشتیارانی بیانی پۆل پۆل دێنە بەغدا و لە بەغداوە دەچنە ئوور، بابل، ئاشوور و حەزەر. هەموو ڕۆژێک ژمارەیەکی زۆر گەشتیاری بیانی دەگەنە بەغدا. "ئامارمان هەیە سەبارەت بە ژمارەی ئەو گەشتیارانەی سەردانی ناوچە شوێنەوارییەکان دەکەن، ئامارەکە بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و لە کۆتایی ئەمساڵدا ڕایدەگەیەنین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 16 خولەک لەمەوپێش
نرخی مسقاڵێک زێڕ گەیشتە یەک ملیۆن و 60 هەزار دینار
- عێراق
- 29 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەستی بەسەر بڕێکی زۆر گەنمی ڕەنگکراودا گرت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- عێراق
- 29 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەستی بەسەر بڕێکی زۆر گەنمی ڕەنگکراودا گرت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبانێ؛ چوار منداڵ بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستدا






