سەرۆک بارزانی: زاڵمانە قووتی خەڵكی كوردستان لەلایەن دەستەڵاتدارانی بەغداوە بڕدراوە
- هەواڵ
- 5 حوزەیران

سەرۆک مەسعود بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیێنێت: لەكاتێكدا بەرەو ئەو جەژنە پیرۆزە دەڕۆین، بە بڕیارێكی ناڕەوا و زاڵمانە قووت و مووچەی خەڵكی هەرێمی كوردستان لەلایەن دەستەڵاتدارانی بەغداوە بڕدراوە.
چیرۆکی سەرەکی: سەرۆک مەسعود بارزانی، بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانەوە پەیامێک بڵاودەکاتەوە، پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان، عێراق و جیهان دەكات، هەروەها پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هاووڵاتیانی كوردستان دەکات.
پەیامی فەرمی: لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانی دا هاتووە: لەكاتێكدا بەرەو ئەو جەژنە پیرۆزە دەڕۆین، بە بڕیارێكی ناڕەوا و زاڵمانە قووت و مووچەی خەڵكی هەرێمی كوردستان لەلایەن دەستەڵاتدارانی بەغداوە بڕدراوە. بڕینی مووچە و سیاسەتی برسیكردنی بە کۆمەڵی گەلی كوردستان هیچ جیاوازییەكی لەگەڵ ئەنفال و كیمیاباران و ئەو جینۆسایدە نییە كە ڕژێمی پێشوو لەدژی گەلی كوردستان ئەنجامی دا.
- ئیرادەی گەلی كوردستان لە هەموو ستەمكاری و تاوان و ئەنفالێك بەهێزتر و بەرزترە. با ئەوانەی دژایەتیی خەڵک و هەرێمی کوردستان دەکەن ئاوڕێك لە مێژوو بدەنەوە، گەلی كوردستان لە بەرامبەر هەموو گوشار و زەبروزەنگێكدا خۆڕاگر بوو، بە سەر نەیار و تاوانباراندا سەركەوت، هەر پەشیمانی بۆ زۆرداران مایەوە.
- لەم بۆنە پیرۆزەدا وێڕای ئەوەی سوپاسی خۆڕاگری و جوامێری و سەربەرزیی تاك بە تاكی گەلەكەمان دەكەم، لە خودای مەزن داواكارم خێر و ئاسوودەیی بۆ كوردستان و عێراق و ئاشتی و سەقامگیری بۆ ناوچەكەمان و هەموو جیهان بەدی بهێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئوسترالیا سزای نوێ بەسەر ئێران دەسەپێنێت
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی وزەی ئۆکراینا دەستی پێکردەوە
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا لیستی پۆستە داواکراوەکانی یەکێتی بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
9 خولەک لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئوسترالیا سزای نوێ بەسەر ئێران دەسەپێنێت
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: گەلی کورد لە سووریا شایستەی دانپێدانان و ڕێزلێگرتنە
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی وزەی ئۆکراینا دەستی پێکردەوە
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا لیستی پۆستە داواکراوەکانی یەکێتی بڵاودەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئامادەیە بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا
- جیهان
- 57 خولەک لەمەوپێش
نامەیەکی خامنەیی بۆ پووتین ئاشکرا دەکرێت






