
هۆشیار زێباری، وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق و ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستا
ئاڤا نیوز
هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دەڵێت، مەحاڵە گەلی کوردستان بەردەوامی دۆخی ئێستا و قەیرانی بێ مووچەیی قبووڵ بکات، بۆیەش سزادان و لابردنی ئەو سەرۆکوەزیرانانەی عێراق کە پابەندی دەستوور و یاساکان نین، کشانەوەی کورد لە بەغدا و بەکارهێنانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی کوردستان سێ بژاردەن بۆ دروستکردنی فشار بەئامانجی چارەسەرکردنی پرسی مووچە.
وێنە گەورەکە: لە هەرێمی کوردستان بێ مووچەیی باڵی بەسەر جەژنی قوربانی ئەمساڵدا کێشاوە و خەڵک بە گڕوتینەوە بەشدارییان لە جەژندا نەکرد، دوای ئەوەی 28ی ئایاری ئەمساڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ڕەوانەکردنی مووچەی مانگانەی بۆ هەرێمی کوردستان ڕاگرت.
لێدوانی فەرمی: هۆشیار زێباری، وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق و ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "سکای نیوز عەرەبی"ـی ئیماراتی، ئەوەشی خستەڕوو، بڕیاری ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە، خەڵکی کوردستانی لە خۆشییەکانی جەژن بێ بەشکرد و جیاکاری لەنێوان فەرمانبەرانی کوردستان و عێراق درووستکرد، ئامانجیش لێی لاوازکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان و سیستمی فیدڕاڵیی عێراق بوو.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: بەوتەی زێباری، هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق قورس دەبێت و هەموو حکومەتێکیش لە عێراق بە ڕێککەوتنی سیاسیی پێکدەهێنرێت نەک ژمارەی کورسی یان ئەو دەنگانەی لایەنەکان بەدەستی دەهێنن، لەمێژووی نوێشدا کورد ڕۆڵێکی سەرەکیی بینیووە لە دوورخستنەوەی ژمارەیەک لەو سەرۆکوەزیرانانەی عێراق کە پابەندی دەستوور و یاسا نەبوون.
بەشێکی دیکە لە قسەکانی هۆشیار زێباری:
- بڕیاری ڕاگرتنی مووچە جگە لەوەی جیاکارییە بەرامبەر خەڵکی کوردستان، لێدانیشە لە پێگەی هەرێمی کوردستان بۆ پەردەپۆشکردنی شکستەکانیان.
- کورد لە دانان و لابردنی سەرۆکوەزیرانەکانی عێراق ڕۆڵێکی سەرەکی هەبوو، کاتێک پابەندی دەستوور و یاساکان نەبوون، بەهاوکاری هاوپەیمانەکانییشمان ڕێگربووین لەوەی بەشێکیان خولی دووەم و سێیەمی پۆستەکانیان وەربگرنەوە.
- کورد هاوبەشە لە حکومەت و پەرلەمانی عێراق، بەڵام ئەگەر ئەو مامەڵە نادادپەروەرانە لەگەڵیدا دەکرێت بەردەوامبێت، هیچ مانایەک بۆ بەردەوامی مانەوەی نوێنەرانی کورد لە بەغدا نامێنێت.
- هەرێمی کوردستان لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمریکا، وڵاتانی ئەوروپا، وڵاتانی عەرەبی، تورکیا و ئێران پەیوەندییەکی فراوانی هەیە و بۆ چارەسەری کێشەی مووچە ڕەنگە سوود لەو پەیوەندییانەش وەربگرین.
- لە سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری دارایی دارایی فیدڕاڵ دەپرسم بەرژەوەندییتان چی بوو کە لەم کاتەدا قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانتان تەقاندەوە؟.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئوسترالیا سزای نوێ بەسەر ئێران دەسەپێنێت
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی وزەی ئۆکراینا دەستی پێکردەوە
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا لیستی پۆستە داواکراوەکانی یەکێتی بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
9 خولەک لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئوسترالیا سزای نوێ بەسەر ئێران دەسەپێنێت
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: گەلی کورد لە سووریا شایستەی دانپێدانان و ڕێزلێگرتنە
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی وزەی ئۆکراینا دەستی پێکردەوە
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا لیستی پۆستە داواکراوەکانی یەکێتی بڵاودەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئامادەیە بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا
- جیهان
- 57 خولەک لەمەوپێش
نامەیەکی خامنەیی بۆ پووتین ئاشکرا دەکرێت






