
دیمەنێک لە هێرشە درۆنییەکانی ڕووسیا بۆ سەر شاری کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا
ئاڤا نیوز
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، سەرەڕای هێرشە چڕ و تووندەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا، بەڵام ئەمریکا لەو باوەڕەدایە کە ڕووسیا هێشتا تۆڵەی هێرشەکەی ئۆکراینای بۆ سەر بنکە ئاسمانییەکانی ئەو وڵاتە نەکردووەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا، بەڵێنی دابوو تۆڵەی ئەو هێرشە بکاتەوە کە ئۆکراینا بە ئۆپەراسیۆنی 'تاڵی جاڵجاڵۆکە' ناوی ناوە و تیایدا دەیان فڕۆکەی جەنگیی ڕووسیا تێکشکێنران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە گوێرەی سەرچاوەکانی ڕۆیتەرز، کاتی هێرشی تۆڵەسەندنەوەکە دیاری نەکراوە، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت لە چەند ڕۆژی کەمی داهاتوودا ئەنجام بدرێت و تیایدا چەندین جۆر مووشەک و درۆن بەکار ببرێت و تواناکانی هێزە ئاسمانییەکانی ڕووسیای تیادا نیشان بدرێت.
لەلایەکی دیکەوە: بە گوێرەی سەرچاوە ئەمریکییەکان چاوەڕێ دەکرێت هێرشەکە ناهاوسەنگ بێت و شێوە و ئامانجەکەی هاوشێوەی هێرشەکەی ئۆکراینا نەبێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێرشەکە گەورە و تووند و نەپارێزراو دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 29 چرکە لەمەوپێش
کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئاگربەستی دیمەشق و هەسەدە درێژ کرایەوە
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ دەزگای خێرخوازیی بارزانی خواردنی گەرم دەگەیەنێتە قامیشلۆ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
29 چرکە لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم
- عێراق
- 27 خولەک لەمەوپێش
سوودانی فەرمانی تەواوکردنی دیوارە کۆنکرێتییەکەی سەر سنووری سووریا دەدات
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئاگربەستی دیمەشق و هەسەدە درێژ کرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا هێرشی کردە سەر دوو شارەی گەورەی ئۆکرانیا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەوزاد هادی لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کشایەوە





