دیمەنی ژمارەیەکی زۆری گەشتیار لە هاوینەهەواری تاڤگەی گەلی عەلی بەگ (ئەرشیڤ)
ئاڤا نیوز
لە هەر چوار ڕۆژی جەژنی قوربان ژمارەیەکی زۆر گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگای هەولێر و ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانیان کردووە، پلانی ئەمنی پارێزگای هەولێریش بەسەرکەوتوویی جێبەجێکراوە.
وێنە گەورەکە: بەپێی ئامادەکاری و ئەو پلانانەی کە بۆ ڕۆژانی جەژنی قوربان لەلایەن لیژنەى ئەمنى پارێزگاوە دانرا بوو، پلانەکە لە سنووری پارێزگای هەولێر بەسەرکەوتوویی و بەبێ گرفت جێبەجێکرا. هاوکات ژمارەی ئەو گەشتیارانەی سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگای هەولێریان کردووە نزیکەی 90 هەزار گەشتیار بووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی پارێزگای هەولێر، ڕایگەیاند، بۆ ڕۆژانی جەژنی قوربان، پلانی گەشتوگوزار، وەک چۆن داڕێژرابوو تەواوی بڕگەکانی وەکو خۆی و بە سەرکەوتوویی جێبەجێکران، لە ڕۆژانی جەژنیش ژمارەی ئەو گەشیارانەی سەردانی هەولێری پایتەختیان کردووە، بریتی بووە لە 89 هەزار و 301 گەشتیار.
- لەو ژمارەیەی کە سەردانی سنووری پارێزگای هەولێریان کردووە، 108 هەزار گەشتیار سەردانی پارك و باخچەكانیان كردوە، 30 هەزار گەشتیاریش سەردانی پاركی شەهید سامی عەبدولڕەحمانیان كردووە.
- بەپێی ئەو پلان و ئامادەکارییانەی کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دانرابوون، سەرجەم هێزەکانی ئاسایش لە هەر چوار ڕۆژی جەژندا ئەرک دابوون.
- سەبارەت بە پلانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسى هەولێر، سەرجەم هێزەکان لە هەموو بەش و هۆبەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسى هەولێر لە هەر چوار ڕۆژی جەژنی قوربان ئەرکەکانی خۆیان بەسەرکەوتوویی جێبەجێکرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاماری تاوانەکان لە ڕۆژانی جەژن بەمشێوەیە بوو:
- 42 تاوان تۆمارکراوە.
- 41 تاوان ئاشکراکراوە.
- یەک تاوانیش لە ژێرلێکۆڵینەوە دایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
سەرەڕای ڕێککەوتن، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر غەززە؛ کوژراو و بریندار هەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت