
بۆردومانی هێزی دەریای سوپای ئیسرائیل بۆ سەر پێگەی حوسییەکان
ئاڤا نیوز
کەناڵی ئەلمەسیرە لە یەمەن کە سەر بە حوسییەکانی یەمەنە، ڕۆژی سێشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی و دەریایی کردووەتە سەر شاری حودەیدەی یەمەن.
وێنە گەورەکە: بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە 10-6-2025، هێزی دەریایی ئیسرائیل هێرشێکی گەورەی بۆ سەر بەندەری حودەیدە لە ڕۆژئاوای یەمەن ئەنجامدا و ئەمەش یەکەمجارە کە هێزی دەریایی ئیسرائیل بە ئاشکرا بەشداری لە ئۆپەراسیۆنە ڕاستەوخۆکان بۆ سەر پێگەی حووسییەکان دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: لە سەرەتایی دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر حووسییەکانی یەمەن ئەمە یەکەمجارە هێزی دەریایی بەشداری ئۆپەراسیۆنەکان بکات و هێزی ئاسمانیش نۆ جار هێرشی کردووەتە سەر بنکە و بارەگاکانی ئەو گرووپە.
قووڵتر: ئەم هێرشەی ئیسرائیل دوای ئەوە دێت کە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە داوای لە چۆڵکردنی بەندەرەکانی ڕاس عیسا، حودەیدە و سەلیف لە یەمەن کرد.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە





