
دروێنەکردنی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جووتیارانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی، بەڕێوەبەرانی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان و عێراق، پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵیان لە سایلۆی پیرەمەگروونی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند.
وێنە گەورەکە: ساڵی ڕابردوو پشکی وەرگرتنی گەنم بۆ هەرێمی کوردستان 700 هەزار تۆن دیاری کرا بوو، بەڵام ئەمساڵ ڕێژەی وەرگرتن کراوەتە 400 هەزار تۆن.
لێدوانی فەرمی: حەیدەر گەرعاوی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە لە عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی وتی، ئەمساڵ بەهۆی کەمبارانی ڕێژەی بەرهەم لە هەموو عێراق کەمبووەتەوە بۆیە، ڕێژەی وەرگرتنیش کەمیکردووە، کاتێک ڕێژەکە بۆ هەرێمی کوردستان کەمیکردووە، واتا بۆ هەموو پارێزگاکانی عێراق ڕێژەکە کەمبووەتەوە.
- بەوتەی حەیدەر گەرعاوی، بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ زیاتر لە چوار ملیۆن تۆن دەبێت، تا ئێستا سێ ملیۆن و 600 هەزار تۆن گەنم وەرگیراون، بۆ هەر تۆنێک 850 هەزار دینار دیاریکراوە کە تایبەتە بە گەنمی بەراو، هاوکات 800 هەزار بۆ ئەو گەنمە دیارکراوە کە تەنها پشتی بە ئاوی باران بەستووە.
- چەند جارێک پرسیاری ئەوە لە حەیدەر گەرعاوی کرا، بۆچی لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق لە دەرەوەی پلانی کشتوکاڵیش گەنم لە جووتیاران وەردەگیرێت؟ بەڵام وەڵامی ئەو پرسیارەی نەدایەوە، تەنها هێندەی وت، جووتیار هەیە، لە پلانی کشتوکاڵی ناوی نووسیووە کە ئەمساڵ گەنمی چاندووە، بەڵام ئێستا دەرکەوتووە نەیچاندووە. ساڵی ئایندە بە سیستمێکی پێشکەوتوو ئەو پرۆسەیە بەڕێوە دەبەین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمساڵ پشکی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەمجۆرە دیاریکراوە:
هەولێر: 122 هەزار و 600 تۆن
سلێمانی: 145 هەزار و 567 تۆن
دهۆک: 117 هەزار و 911 تۆن
هەڵەبجە: 13 هەزار و 923 تۆن
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پەردە لەسەر ژیانی نهێنی و ساتەکانی هەڵاتنی بەشار ئەسەد لادەدرێت
7 خولەک لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
11 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
لە تەقینەوەیەکدا لە سەقز دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوو
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جەمیل بایک: برایەتی گەلان لە ڕۆژئاوای کوردستان شکستی نەهێناوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بۆ یەکگرتووی ئیسلامی: ئومێدی سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم





